به‌ر له ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا پێشبینی ده‌ركه‌وتنی په‌تاكه‌ی كردبوو
بێڵ گیتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، پێشبینی ده‌ركه‌وتنی په‌تایه‌كی دیكه ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی خێزانی ڤیرووسی كۆرۆنا.
بێڵ گیتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2022، رایگه‌یاند، ئێستا مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه په‌تایه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی كۆرۆنا ده‌ربكه‌وێت.
روونیشی كرده‌وه، ده‌ركه‌وتنی په‌تا و نه‌خۆشییه نوێیه‌كه، ره‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی خێزانی ڤایرۆسه‌كانی كۆرۆنا بێت و خه‌ڵك تووشی نه‌خۆشی بكات.
پێشتر بێڵ گیتس، پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌ك په‌تایه‌كی به‌ربڵاو، پێشبینی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی هاوشێوه‌ی كردبوو، بۆیه زۆرجار به گوێره‌ی بیردۆزی پیلانگێڕی، به دروستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمه‌تبار ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به گشتی خێزانی ڤایرۆسه‌كانی كۆرۆنا چه‌ندین ساڵه تۆماركراوه و یه‌كه‌م حاڵه‌تیش له ناو مرۆڤ بڵاوبووبێته‌وه له ساڵی 1965 بووه، به‌ڵام دوایین جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسه‌كه به كۆڤید-19 ناونرا، كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 له شاری ووهانی هه‌رێمی هوبێی چین تۆماركرا و دواتریش له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی جیهان بڵاوبووه‌وه، دوای ماوه‌یه‌كیش گۆڕاوه‌كانی بێتا، ده‌لتا و ئۆمیكرۆن ده‌ركه‌وتن.
تا ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، زیاتر له 423 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و زیاتر له 5 ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌سیش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كه‌م حاڵه‌تی په‌تاكه له رێكه‌وتی 1ی ئادار/ مارسی 2020 له شاری سلێمانی تۆماركرا، به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تیش، زیاتر له 426 هه‌زار تووشی كۆرۆنا بوونه و 7 هه‌زار و 341 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.