ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: 1.8 ملێۆن گیان لە دەستدان لەسەر ئاستی جیهان هەبوە، ئەمەش کەمترە بەراورد بە 3.5 ملێۆن گیان لە دەستدان لەساڵی 2021دا.
بەرێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تەدرۆس ئەدهانۆم ووتی “لە کاتیکدا زانست بۆتە هۆی پەرەسەندنی ڤاکسینی کۆڤید-19، بەڵام ژمارەی گیان لە دەستدان لە جیهاندا بەهۆی نەخۆشیەکەوە لە بەرزبوونەوەدایە و ژمارەی مردنەکان لە نێوان کەسانی نەکوتراودا بەرزترە.
لە ساڵی 2020دا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند 1.8 ملێۆن گیان لە دەستدان لەسەر ئاستی جیهان هەبوە، ئەمەش کەمترە بەراورد بە 3.5 ملێۆن گیان لە دەستدان لەساڵی 2021دا.
تێدرۆس ووتی هۆکاری هەڵکشان ئەو سیاسەتەیە زاڵە بەسەر پێویستی پێکەوە کارکردن بۆ لە ناوبردنی ئەم پەتایە.
ووتیشی پاپیڵیزم و بیری تەسکی نەتەوایەتی و کەڵەکەکردنی ئامێرەکانی تەندروستی، لەوانە دەمامک و چارەسەر و دەستنیشانکردنی نەخۆشی و ڤاکسین، لە لایەن ژمارەیەکی کەمی وڵاتانەوە دادوەری نەهێشتوە و دۆخێکی نموونەیی دروستکردوە بۆ دەرکەوتنی گۆڕانکای لە ڤایرۆسەکەدا.
هەروەها ئەدهانۆم ووتی “زانیاری نادروست و زۆر جار لەلایەن ژمارەیەک کەسانەوە بڵاودەبێتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی زانست و متمانە بە ئامێرە تەندروستیەکانی ژیان دەباریزێت”. ووتیشی “ئەم دوو بەدکارە دوانەیە پاڵنەربوە بۆ دوودڵی لە وەرگرتنی ڤاکسین، بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆیان، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی هەیە نەکوتراون و نەپارێزراون و بە جۆرەکانی دەڵتا و ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرن.”
ئاگاهیشیدا کە ڤایرۆسەکەی هۆکاری کۆڤید-19یە بەردەوام دەبێت لە پەرەسەندن و هەرەشەیە بۆ سیستەمی تەندروستی ئەگەر وڵاتان کاردانەوەی بەکۆمەڵیان باش نەکەن. ووتیشی “کاتی ئەوە هاتوە بیرکردنەوەمان باڵاتربێت لە بیری تەسکی نەتەوەیی لە پێناو پاراستنی دانیشتوان و ئابوری لە گۆڕانکاریەکانی داهاتوو لە ڕێگای چارەسەری نایەکسانی لە پیدانی ڤاکسین لە جیهاندا.”
تەدروس ووتی “هێشتا نەهێشتنی نایەکسانی تەندروستی کلیلە بۆ نەهێشتنی پەتاکە. لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم پەتایە لەوانەیە جۆرە نوێکان خۆیان لە هەنگاوەکانمان دژ بەوان لادەن و بەرگری تەواویان بۆ ڤاکسینی لە ئیستادا بەکاردێت پەیداکەن.”
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ووتی “کاتی هاتوە سیاسەتی پاپیڵیزم و بەرژەوەندی خۆپەرستی بۆتە ڕێگر بۆ وەڵامدانەوەی جیهانی دژ بە پەتاکە نەمینێت، داوای لە هەموان کرد پریارێک بەبۆنەی ساڵی نوێوە بدەن بۆ پشتیوانی هەڵمەتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ کووتانی 70٪ دانیشتوانی جیهان بە هاتنی ساڵی 2022 .
لە فەرەنسا دەبێت تا منداڵی تەمەن 6 ساڵ دەمامک ببەستن
بەرپرسانی فەرەنسا ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند دانانی دەمامک بۆ منداڵ دابەزێندرا بۆ تەمەنی 6 ساڵ . ئەم بڕیارە بەر لە ڕۆژی دووشەممە درا کە دوای پشوی زستان خوێندنگاکان دەکرێنەوە.
لە کاتێکدا ئەو وڵاتە داوا لە منداڵان دەکات دەمامک لە جێگا داخراوەکاندا ببەستن، بڕیارەکە جێگای دەرەوەش دەگرێتەوە لە شارەکانی وەک پاریس و لێۆن.
بەرپرسانی فەرەنسا ڕۆژی شەممە وتیان ڤایرۆسی جۆری ئۆمیکرۆن بەخێرایی دەگوازرێتەوە لە ماوەی 4 ڕۆژ بەدوای یەکدا زیاتر لە 200 هەزار تووشبوون هەبوە.
سەرۆکی جێبەجێکاری یەکێتی نیشتمانی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لە بریتانیا ماسێۆ تایلەر ڕۆژی شەممە بۆ ئاژانسی (بی بی سی) ووتی “بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید جۆری ئۆمیکرۆن لەوانیە نەخۆشخانەکان ناچارکات سەردان ڕاگرێت”.
تایلەر ووتیشی “ئەمە دوا ڕێگایە، کاتێک فشاری لەم جۆرە دروست دەبێت لە سەر خزمەت گوزاریە تەندروستیەکان لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا، ئەوە تەنها کاردانەوەیە دەبێت بەڕێوەبەرەکان بیکەن.”
بەپێی ئاماری ناوەندی جان هابکنس لەوەتای سەرهەڵدانی پەتاکە بەر لە نزیکەی دوساڵ، تووشبوون لە ئەوروپا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 100 ملێۆنی تێپەڕاندوە. لە هەموو جیهاندا نزیکەی 290 ملێۆن تووشبوون تۆمار کراوە.
ئاژانسی فرانس پرێس ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە لە 7 ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەوروپا 5 ملێۆن تووشبوون تۆمار کراوە، لە کۆی 52 وڵات لە ڕۆژێکدا 17 وڵات تووشبوونی ئۆمیکرۆنی تۆمار کردوە.
زیاتر لە 1ملێۆن توشبوون لە فەرەنسا تۆمار کراوە، بەمەش دەبێتە شەشهەم وڵات دەچێتە ڕیزی وڵاتەیەکگرتوەکان و هیندستان و بەرازیل و بریتانیا و ڕوسیا و تۆماری 10ملێۆن تووشبوونیان تێدایە لەوەتای دەسپێکی پەتاکە.
ناوەندی ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا جان هابکنس زوانێکی ڕۆژی یەکشەممە ووتی تائیستا 289.3 ملێۆن تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمار کراوە و 5.4 ملێۆن گیان لەدەستدان هەبوە.