بەرپرسی یەکێک لە شارەوانیەکانی مەکسیک هاوسەرگیری لەگەڵ تیمساحێکدا دەکات

بەرپرسی یەکێک لە شارەوانیەکانی مەکسیک هاوسەرگیری لەگەڵ تیمساحێکدا دەکات

“بە پێی بیر و باوەڕی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە ئەنجامدانی ئەو کارە دەبێتە هۆی بارانبارین و زیادبوونی بەرهەمی کشتوکاڵی”.

سەرۆکی شارەوانی شارێکی باشووری مەکسیک هاوسەرگیری لەگەڵ تیمساحێک کردووە و دەڵێت “یەکترمان خۆشدەوێت”.

هۆگۆ سوسا کە سەرۆکی شارەوانی شاری سان پێدرۆ هوامیلۆلایە لە ویلایەتی ئۆئاخاجای باشووری مەکسیک، بۆ ئەوەی خێر و بەرەکەت بۆ خەڵکەکەی بهێنێت، هاوسەرگیریی لەگەڵ تیمساحێکدا کردووە. لە شاییەکەدا جلی بووکێنێیان لەبەر تیمساحەکە کردبوو و لەگەڵ تیمساحەکەدا سەمایان کرد و دواتریش بەرەو بینای شارەوانیی شارەکە رۆێشتن.

بە گوێرەی هەواڵێکی “سکای نیوز”، هۆگۆ سوسا کە سەرۆکی شارەوانی شاری سان پێدرۆ هوامیلۆلایە لە باشووری مەکسیک، هاوسەرگیری لەگەڵ مێینەیەکی تیمساح کردووە و ناوی ئالێسیا ئادریانای لێناوە.

سەرۆکی شارەوانی ئەو شارەی مەکسیک باسی لەوەکردووە: “ئامادەم ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرم لەبەر ئەوەی یەکترمان خۆشدەوێت، ئەگەر یەکترمان خۆشنەوێت ئەو هاوسەرگیرییە رووینەدەدا”.

ئەوەش خراوەتەڕوو: “بە پێی بیر و باوەڕی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە ئەنجامدانی ئەو کارە دەبێتە هۆی بارانبارین و زیادبوونی بەرهەمی کشتوکاڵی”.

پوستێن ھەمان بەش