لاوێکی خەڵکی “سنە”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکۆردێکی نوێی لە کتێبی “گینێسـ”ـدا بۆ خۆی تۆمار کرد

لاوێکی خەڵکی"سنە"ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکۆردێکی نوێی لە کتێبی"گینێسـ"ـدا بۆ خۆی تۆمار کرد

“ئازاد حەیدەرییان” بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە بێ پشوو توانی ەمبڵ لێبدات و ڕێکۆردێکی نوێ لە کتێبی “گینێسـ”ـدا بۆ خۆی بەدەست بێنێت.

“ئازاد حەیدەرییان” لاوێکی وەرزشوانی خەڵکی شاری “سنە”ی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە لێدانی ڕیکۆردێکی نوێ لە دەمبڵ ‌لێدان توانیویەتی ناوی خۆی لە کتێبی “گینێسـ”ـدا تۆمار بکات.

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی27/5/2021 کاتژمیر 9ی شەو وەرزشوان “ئازاد حەیدەرییان” بە بەشداریی خەڵکی وەرزشدۆست لە پاڕکی “کوودەکـ”ـی ئەو شارە، دەستی بە لێدانی دەمبڵ کردوو و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە بێ پشوو توانی ڕێکۆردێکی نوێ لە کتێبی “گینێسـ”ـدا بۆ خۆی بەدەست بێنێت.

ئەوە دووهەمین ڕێکۆردی “حەیدەرییانـ”ـە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا که بۆ ماوەی 53 کاتژمێر “مست لێدان” بە بێ پشوودان توانیبووی یەکەمین ڕێکۆردی خۆی لە کتێبی “گینێسـ”ـدا تۆمار بکات.

پوستێن ھەمان بەش