ماکس کروس بە کوردی داوای هاوسەرگیری لە دەزگیرانەکەی کرد

ماکس کروس بە کوردی داوای هاوسەرگیری لە دەزگیرانەکەی کرد

“دلارا داوای هاوسەرگیرییەکەی قبووڵ کردووە.”

یاریزانی ئەڵمانیا ماكس كروسی تەمەن 33 ساڵ کە ئێستا لەگەڵ تیمی نیشتمانی ئەڵمانیا بەشداری لە ئۆڵەمپیکی هاوینەی تۆکیۆدا کردووە، لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا بە زمانی کوردی پێشنیاری هاوسەرگیری لە دەزگیرانەکەی کردووە.

ماكس كروز یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵەمپیكی ئه‌ڵمانیا دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان به‌رامبه‌ر سعوودییه‌ لەناو یاریگا بە تیشێرتێکەوە کە بە زمانی کوردی لەسەری نووسرابوو “تۆم خۆشده‌وێت و ده‌مه‌وێت هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ بكه‌م” داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستە کوردەکەی بە ناوی دلارا کرد.

کەناڵی DW Sport لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە کە دەزگیرانەکەی داوای هاوسەرگیرییەکەی قبووڵ کردووە، بەڵام هیچ ووردەکارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکردووە.

ناسنامەی دەزگیرانەکەی ماكس كروز وەک دلارا ڕاگەیەندراوە و دەگوترێت، کە کچێکی خەڵکی مێردینی باکووری کوردستانە.

ئەو ڤیدیۆیەی کە ماکس کروز تێیدا بە کوردی داوای هاوسەرگیری لە دەزگیرانەکەی دەکات لە میدیاکاندا زۆر بە خێرایی بڵاو بووەوە وهێشتاش بڵاو دەکرێتەوە.

پوستێن ھەمان بەش