لە ڕۆژئاوای کوردستان دانووستاندنی کوردی ـ کوردی سەرلە نوێ دەست پێدەکاتەوە

لە ڕۆژئاوای کوردستان دانووستاندنی کوردی ـ کوردی سەرلە نوێ دەست پێدەکاتەوە

خاڵی گرنگی دانوستاندنەکانی ئەمجارە بریتییە لە بەشداریی ئەنەکەسە لە بەڕێوەبەری خۆسەر و گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی رۆژ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

بە نێوانگیریی ئامریکا، وا بڕیارە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، گەڕێکی دیکەی دانووستاندنەکانی نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریە(ئەنەکەسە) وپارتی یەکێتی نیشتمانی کورد (پەیەنەکە) کە سەر بە پەیەدەیە دوای ماوەیەکی درێژ لە راوەستانی بە نێوانگیری ئامریکا سەرلەنوێ دەست پێبکەنەوە.

عیماد برهۆ، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنەکەسە بۆ میدیایەکی کوردستانی دوا و رایگەیاند کە دانووستاندنەکانی ئەنەکەسە و پەیەنەکە دووبارە دەست پێدەکەنەوە و گوتی: دانووستاندنەکان لەسەرەتای ئەم مانگە و بە نێوانگیری ئامریکا دەست پێدەکەن.

 خاڵی گرنگی دانوستاندنەکانی ئەمجارە بریتییە لە بەشداریی ئەنەکەسە لە بەڕێوەبەری خۆسەر و گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی رۆژ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

عیماد برهۆ ئاشکرای دەکات، کە پێویستە پێش دەستپێکردنی دانووستاندن پەیەدە گیراوەکانی ئەوان کە ژمارەیان 14 کادر و ڕۆژنامەوانە ئازاد بکات و ئەو بارەگا داخراوانەی ئەنەکەسە بکەنەوە تاوەکوو ئەندامانی ئەنەکەسە بتوانن ئازادانە چالاکییەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.

پوستێن ھەمان بەش