ئەمڕۆ چوارەمین ساڵوەگەڕی حەماسەی سحێلایە

ئەمڕۆ چوارەمین ساڵوەگەڕی حەماسەی سحێلایە

دوژمن ئەو هێرشەی بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی پیشخابوور ئەنجامدا بەڵام بەرگریی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی کوردستان پیلانەکانی دوژمنی کردە بڵقی سەر ئاو.

ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر حەماسە خولقاندن و مێرخاسیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە دەڤەری سحێلای باشووری کوردستان تیپەڕ بوو. هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو داستانەدا بەرگرییەكی سەختی دژی چاوتێبڕانی ئەزموونی هەرێمی باشووری كوردستان كرد و دوژمنی ناچار کرد پاشەکشە بکات.

ئەمڕۆ 26/10/2021 چوار ساڵ بەسەر ساڵوەگەڕی تۆماركردنی داستانی سحێلادا تێدەپەڕێ، كە لەو رۆژەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە درێژایی رۆژ وەڵام و بەرپەرچی سەختی هێرشە یەك لە دوای یەكەكانی میلیشیا عێراقییەكان و هێزەكانی دیكەی عێراقی دایەوە، كە بە پاڵپشتیی و ڕێنوێنیی شارەزایی ئەفسەر و پلەدارانی وڵاتێكی دیكە بە نیازی لەباربردنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان هێرشەكانیان بۆ ئەو دەڤەرەی هەرێمی كوردستان دەست پێ كردبوو.

لەو حەماسەدا، دەیان ئۆتۆمبێل و زرێپۆش و تانك و ئامێری سەربازیی دوژمن تێك شكێنران و ژمارەیەكی زۆریش لە میلیشیا و هێزە  هێرشبەرە هاوشانەكانیان كوژران و بە ناچاری پاشەكشەیان پێ كرا و نەبەردی و خۆڕاگریی كەم وێنەی پێشمەرگە، خەیاڵی هێرشی دیكە و پێشڕەویی دوژمنی بەرەو هەرێمی كوردستان لە چاڵ نا.

ئەو داستانە مەزنە، بە خوێنی پیرۆزی ژمارەیەک لە پێشمەرگە و فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تۆمار كرا.

دوژمن ئەو هێرشەی بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی پیشخابوور و کۆنترۆڵ کردنی چەند ناوچەیەکی دیکەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجامدا بەڵام بەرگریی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی کوردستان پیلانەکانی دوژمنی کردە بڵقی سەر ئاو.

پوستێن ھەمان بەش