دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە ڕۆژبەڕۆژ خراپتر دەبێت

دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە ڕۆژبەڕۆژ خراپتر دەبێت

سیاسەتی سیستماتیکی ڕێژیمی ئێران بۆ چەوساندنەوەی نەتەوەی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە و بەتایبەتی لە ڕووی ئابوورییەوە لە هۆکارەکانی گرانی و هەڵکشانی نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکانن.

پارێزگای “کرماشان” یەکێک لەو پارێزگایانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لەگەڵ ڕادەی بەرزی هەڵکشانی نرخی شتومەک و خواردەمەنییەکان و هەژاری بەرەوڕوو بووەتەوە.

هۆکاری هەڵکشانی شتومەک و خواردەمەنییەکان لەو پارێزگایە بەتایبەت ناو شاری “کرماشان” بۆ نەبوونی چاوەدێری بەسەر گرانبوونی بەرهەمەکان و دیاریکردنی نرخی یەکجاری شتومەکەکان دەگەڕێتەوە کە یەکێک لە هۆکارەکانی گرانین و دەبێتە هۆی دابەزینی توانای کڕین و کەمیی داهات و تێچووی زۆری خەڵک.

دابەزینی نرخی تمەن و هەڵکشانی نرخی دۆلار بوونەتە دەرفەت بۆ ئەوەی هێندێک کەسی هەلپەرست لەو پارێزگایە نرخی شتومەک و خواردەمەنییەکان بەرز بکەنەوە.

سیاسەتی سیستماتیکی ڕێژیمی ئێران بۆ چەوساندنەوەی نەتەوەی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە و بەتایبەتی لە ڕووی ئابوورییەوە لە هۆکارەکانی گرانی و هەڵکشانی نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکانن.

پوستێن ھەمان بەش