پەکەکە سووکایەتی بەو 10 پێشمەرگەیە دەکات کە لە گوندی خدرجە شەهید بوون

لە 16ی ئۆکتۆبردا و کاتێک کەرکووک داگیر کرایەوە، سەییت ئەڤران کاری میدیایی بۆ میلیشیاکانی حەشد دەکرد، سەییت ئەڤران عاشقی عێراق و بەتایبەت میلیشیاکانی حەشدە.

شەوی 2ی دیسامبر لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعشدا بۆ سەر گوندی خدرجە لە نزیک چیای قەرەچووخ سەر بە سنووری ئیدارەی مەخموور لە باشووری کوردستان، 10 پێشمەرگە و 3 هاووڵاتی شەهید بوون. رووداوەکە نیگەرانی سەرجەم خەڵکی کوردستانی لێکەوتەوە و ئیدارەی هەرێمی باشووری کوردستان لە سەرجەم ئاستەکاندا و بەتایبەتی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتی ئەو رووداوە ناخۆشە کرد، سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری هۆکارەکانی ئەو رووداوە ببن و هەروەها بریندارەکانی هێرشەکەیان بەسەر کردەوە و بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کۆمەڵێک بڕیاری بەپەلە دەرکران.

هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر گوندی خدرجە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئورووپایی و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئامریکاوە شەرمەزار کرا، بەڵام پەکەکە تاقە هێز بوو کە ئەو رووداە ناخۆشەی کردە خۆراکی تەبلیغاتی بۆخۆی و هەوڵیدا بەمەبەستی بەرژەوەندیی حیزبیی خۆی پروپاگاندای پێوە بکات.

میدیاکانی پەکەکە ئەو رووداوەیان وەکوو دەرگایەک بۆ سووکایەتی پێکردن بە پێشمەرگە و هەرێمی باشووری کوردستان و بڵاو کردنەوەی دژەئینفۆرماسیۆن بەکارهێنا.

پێشمەرگە لە بەشی سۆرانیی میدیای پەکەکەدا بە شەهید و لە بەشی تورکیدا بە کوژراو بڵاو کرایەوە

میدیای پەکەکە بەپێی موخاتەبەکانی چۆنیەتی گێڕانەوەی رووداوەکەی گۆڕی. “رۆژ نیوز”ی سەر بە پەکەکە کە بنکە سەرەکیەکەی لە سلێمانی باشووری کوردستانە، بە تێگەیشتن لە ئیحساساتی باشووری کوردستان و خۆشەویستیی خەڵک بۆ پێشمەرگە، لە بەشی سۆرانیدا بە ناچار دەستەواژەی “شەهید”ی بۆ قوربانیەکانی پێشمەرگە بەکارهێنا.

بەڵام لە هەمان ماڵپەڕدا و لە بەشی تورکی و کورمانجیەکەیدا نووسیبووی پێشمەرگە کوژراون. بەشی تورکیی “رۆژ نیوز” لەلایەن سەییت ئەڤران، یەکێک لە چالاکەکانی پەکەوە بەڕێوە دەبرێت. سەییت ئەڤران بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ و دژایەتیکردنی هەرێمی باشووری کوردستان بەناوبانگە. ئەو بە سەردانی کردنی ناوچەکانی وەکوو کەرکووک و خورماتوو کە میلیشیاکانی حەشد داگیریان کردووە، هەواڵ ئامادە دەکات.

سەییت ئەڤران، میدیاکارێکی پەکەکەیە کە عاشقی عێراقە

لە 16ی ئۆکتۆبردا و کاتێک کەرکووک داگیر کرایەوە، سەییت ئەڤران کاری میدیایی بۆ میلیشیاکانی حەشد دەکرد. سەییت ئەڤران کە عاشقی عێراق و بەتایبەت میلیشیاکانی حەشدە، زۆرجار لەرێگای هەواڵ و راپۆرتەکانیەوە پێشنیارەکانی خۆی دەخستە بەردەم حکوومەتی عێراق. یەکێک لەو پێشنیارانە لە کاتی سەردانەکای مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا، لە نوامبری 2018دا بوو. سەییت ئەڤران لە هەواڵیکدا نووسیبووی کە بەهۆی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە بڕیاری دەستگیر کردنی مەسعوود بارزانی لەلایەن دادگای عێراقەوە پەسند کراوە. نووسیبووی ئەگەر مەسعوود بارزانی لە بەغدا دەستبەسەر نەکرێت ئەوا دەتوانێ دۆخێک بخولقینێت کە پاشەرۆژی عێراق تووشی مەترسی بکات. لەو هەواڵەدا و بە پێشنیار کردن بۆ دەستگیر کردنی سەرۆکێکی کورد لە لایەن عێراقەوە، خۆشەویستی سەییت ئەڤران بۆ عێراق بەتەواوی ئاشکرا بوو.

سەییت ئەڤران رووی راستەقینەی چالاکە میدیاییەکانی پەکەکەیە. ئەڤران تەنها یەکێک لەو سیما ئاشکرایانەی رق و قین و بوغزی میدیای پەکەکەیە بەرانبەر بە کوردستان و کەسایەتیە نەتەوەییە و نیشتمانپەروەرەکانی.

ئۆزگۆر پۆلتیکا سوود لە مردووان وەردەگرێت

ANF یەکێک لە پێگە میدیاییەکانی پەکەکەیە جگە لە هەواڵێک کە شەوی یەکەم بڵاوی کردەوە ئیدی بە هیچ شێوەیەک بەلای رووداوەکەدا نەڕۆیشت. شەهید بوونی 13 کورد بە دەست تیرۆریستانی داعش بە ئەندازەی هەواڵە ئاساییەکانی تورکیە بۆ ANF گرنگ نەبوو.

رۆژنامەی ئۆزگور پۆلیتیکا و ئۆرگانە چاپەمەنییەکانی پەکەکە لە ئورووپا، ویستیان رووداوەکە گەورە بکەنەوە.

رۆژنامەی ئۆزگور پۆلیتیکا رووداوەکەی گوندی خدرجەی بە سیناریۆیەک کە لەسەر لم نووسرابێت پیشاندا. کارمەندە ئاژاوەچیەکانی ئۆزگور پۆلیتیکا هەوڵیاندا پێشمەرگەکانی کوردستان بە “ترسنۆکی و هەڵاتن” تۆمەتبار بکەن. بە پێی هەواڵیکی رۆژنامەی ئۆزگور پۆلیتیکا، داعش هێرشی کردبووە سەر پێشمەرگە و پێشمەرگەکانیش هەڵاتوون و خەڵکەکەش بەمەبەستی بەرگری کردن لە پێشمەرگە دژی داعش شەڕیان کردووە و بە وتەی پەکەکە لە ئەنجامدا ژمارەیەک “کوژراون”. بەو پێیە داعش تاوانبار نابێت و خەتاکە هەمووی هی پێشمەرگە بووە.

بەڵام وتەکانی ئەو دایکەی خەڵکی خدرجە کە لەو هێرشە تیرۆریستیەی داعشدا، 3 کوڕی پێکەوە شەهید بوون، رووی راستەقینەی رووداوەکە دەردەکەوێت. دایکی ئەو 3 شەهیدە، شێرەژن “بەیان عوسمان” لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە تیرۆریستانی داعش یەکەمجار پەلاماری ماڵی ئەوانیان داوە و پێشمەرگە بەهانایانەوە هاتوون و لە دەستپێکدا 3 پێشمەرگە شەهید بوون. 7 پێشمەرگەی دیکەش کاتێک ویستوویانە خۆیان بگەیەننە شوێنی شەڕەکە و بەرگری لە خەڵکی گوندەکە و پێشمەرگەکانی دیکە بکەن، لە رێگەدا داعش ئەو بۆمبەی تەقاندۆتەوە کە لەسەر رێگاکەدا چاندبووی و بەهۆیەوە سەرجەمیان شەهید بوون.

“پێشمەرگە توانای شەڕکردنیان نەبوو، هەڵاتن”، پەکەکە بەم مانشێتە و بە چەواشە کردنی رووداوەکە لە بەشی ئینگلیسی میدیاکەی خۆیدا دەیهەویست پێشمەرگە شەرمەزار بکات.

ئۆزگور پۆلیتیکا شوێنکەوتەی جەمیل باییکە

ئەو چەواشەکاریانەی پەکەکە کە دەڵێت “پێشمەرگە توانای شەڕکردنی نیە و ئێمە تەنها حیزبێکی کوردین کە دەزانین شەڕ بکەین”، قسەهایەکی نوێ نین. کاتێک کە نزیکەی 100 پێشمەرگە شەهید ببوون و لەو سەردەمەی کە داعش بە هەموو توانایەوە دەیهەویست هەرێمی کوردستان داگیر بکات، پەکەکە لەسەر هەڵوێستی خۆی لە دژایەتی کردنی پێشمەرگەکانی کوردستاندا بەردەوام بوو.

جەمیل باییک لە رێکەوتی 22/8/2014دا لە چاوپیکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “فرانکفۆرتەر”ی ئاڵماندا گوتی: “پێشمەرگە هەزاران کوردی ئێزدیی بە کوشتندا تەنها لەبەر ئەوەی وڵاتانی رۆژئاوایی رازی بکات کە چەکیان پێبدەن. پێشمەرگە ناتوانێت شەڕ بکات و ئەو چەکانەی کە بە پێشمەرگە دەدرێن، لە ئاکامدا دەکەونە دەست داعش”. لەوکاتە بەملاوە پەکەکە بۆ ئەوەی ئەو روانگەیە لەسەر پیشمەرگەکانی کوردستان دروست بکات، بەردەوام چەواشەکاری دەکات و لە میدیاکانی خۆیدا هەواڵی درۆ دژ بە پیشمەرگە بڵاو دەکاتەوە.

بەکارهێنانی خوێنی شەهیدان بۆ قازانجی حیزبی، خیانەتە

پەکەکە هەوڵ دەدات لەسەر مردن، قازانجی سیاسی بۆ خۆی دەستەبەر بکات. ئەگەر لە هەرشوێنیکی کوردستان منداڵێکی کورد بکوژرێت و هەر حیزبیک بەچاوی دوژمنەوە سەیری ئەو لاوانە بکات و بیهەوێت بە گوتنی “بۆ من ئەوە گرنگە کە لەو مردنە چیم دەست دەکەوێت”،  هەوڵ بدات لە کوژرانی مرۆڤەکان سوود بۆ حیزبەکەی دەستەبەر بکات، بێیگومان ئەوە خیانەتە. سەبارەت بە گیانلەدەستدانی لاوانی کورد هەڵسەنگاندنی سادقانە بە نییەتێکی پاکەوە باشە و پێویستە رەخنە لە کەموکووڕیەکان بگیردرێت، بەڵام سووکایەتی پیکردن بە رۆڵ و هەوڵ و تێکۆشانی ئەو پێشمەرگانە کە خاوەن بنەماڵە و منداڵن، خیانەتە بە کوردستان و بێڕێزیە بەرانبەر بە شەهیدان. نیە کاتێک کە تەرمی پیرۆزی پێشمەرگە شەهیدەکان هێشتا سارد نەبۆتەوە و هەروا لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان خوێنی لەبەر دەڕوا، گومانی تێدا هەر هەوڵێک بۆ سووکایەتی کردن بەو پێشمەرگانە، دەچێتە خانەی خیانەتەوە و هەر کەس و لایەنێکیش ئەوە بکات، خیانەتکارە. پەکەکە دەزگا میدیاییەکانی خۆی بەو جۆرە خیانەتانەوە ئۆرگانیزە دەکات.

پوستێن ھەمان بەش