پەکەکە هەموو دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراق لە شنگال دادەخات!

پەکەکە هەموو دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراق لە شنگال دادەخات!

گریلاکانی په‌كه‌كه‌ راسته‌وخۆ چووه‌نه‌ته‌ سەر هەموو فەرمانگەکان و دەرگاکانیان داخستووه‌.

ئاژانسەکانی باشووری کوردستان لە زمانی سەرچاوەیەکی نزیک لە هێزەکانی پەکەکە لە شنگال رایانگەیاند، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/12/2021، بە فەرمانی (یەبەشە) کە لقیکی سەر بە پەکەکەیە، بڕیاری داخستنی دەرگای هەموو دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراق لە سنووری قەزای شنگال جگە لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شنگال خسته‌ بواری جێبه‌كێكردنه‌وه.

سەرچاوەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە کە گریلاکانی په‌كه‌كه‌ راسته‌وخۆ چووه‌نه‌ته‌ سەر هەموو فەرمانگەکان و دەرگاکانیان داخستووه‌.

لەو بارەوە جەمیل سڤۆك، بەڕێوەبەری شارەوانی شنگال، گووویەتتی: “بەیانی ئەمڕۆ هیزەکانی سەر بە پەکەکه‌ نووسراوێکیان ئاراستەی ئێمە کرد، کە دەبێت بینایەی شارەوانی چۆڵ بکەن و دەرگاکەی دابخەن، پەکەکە هێزێکی چەند کەسی لەبەر دەرگای شارەوانی داناوە، تاوه‌کو بڕیارەکەیان جێبەجێبکەن”.

بەڕێوەبەری شارەوانی شنگال روونیشكرده‌وه‌، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ سیروان رۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگای نەینەواوە کردووە و وڵامیان ئەوە بووە، کە ئەوان ئه‌ویان زانیوه‌ و رێکارەکانی خۆیان دەگرنەبەر و هێزێکی ئاسایشی نیشتمانی بەرەو شنگال رەوانە دەکەن.

پوستێن ھەمان بەش