كۆمپانیای ئه‌پڵ، كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆژی فره نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكیه، تایبه‌ته به بواری ئه‌لیكترۆنی به‌كاربه‌ر.
كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌ك كۆمپانیایه‌كی بواری ئه‌لیكترۆنی به‌كاربه‌ر، سۆفتوێری كۆمپیوته‌ر و خزمه‌تگوزاری ئۆنلاین بوه یه‌كه‌م كۆمپانیا كه به‌های خۆی له بۆرسه‌ی جیهانیدا بگه‌یه‌نێته 3.000.000.000.000 (سێ ترلیۆن) دۆلار، به‌هۆی خزمه‌ته‌كانی له بواری ته‌كنه‌لۆژیا و به‌رهه‌مهێنانی ئامێره زیره‌كه‌كانه‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی BARRONS رۆژی دوشه‌ممه 3/1/2022بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی تاكه كۆمپانیایه كه نرخی كۆمپانیاكه له بۆرسه‌ی جیهانیدا بگاته زیاتر له 3.000.000.000.000 (سێ تلریۆن) دۆلار.
كۆمپانیای ئه‌پڵ، كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆژی فره نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكیه، تایبه‌ته به بواری ئه‌لیكترۆنی به‌كاربه‌ر، سۆفتوێری كۆمپیوته‌ر و خزمه‌تگوزاری ئۆنلاین، كه له‌لایه‌ن ستیڤ جۆب و ستیڤ ۆوزنیاك و ڕۆناڵد واین وه‌ك هاوبه‌شی بازرگانی له 1ی (نیسان/4)ی 1976 دامه‌زراوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له (ئاب/8)ی 2018، بۆ یه‌كه‌مجار توانی به‌های كۆمپانیاكه‌ی بگه‌یه‌نێته 1.000.000.000.000 (یه‌ك تلریۆن) دۆلار، پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه‌ی له بواری دروستكردنی ئامێره زیره‌كه‌كانی وه‌ك مۆبایل، كۆمپوته‌ری كه‌سی و كاتژمێره‌كاندا به‌ده‌ستی هێنا.
كۆمپانیای ئه‌پڵ، نه‌ك ته‌نها به خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی به‌ڵكو به دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ وه‌ك به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی iPhone 12 كه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌رواننه‌كراو هێڵی نه‌وه‌ی پێنجه‌م (5G) له‌سه‌ر تاقیكرایه‌وه كه ئه‌وه‌ش پێشكه‌وتنێكی دیكه‌ی به بواری ته‌كنه‌لۆژیا و كۆمپانیاكه به‌خشی.