پەکەکەییەکان، به مۆلۆتۆف پەلاماری باره‌گاكانی ئەنەکەسەیان داوە و سووتاندوویانن.
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریە “ئه‌نه‌كه‌سه” رایگه‌یاند، كه باره‌گاكان‌یان له شاری دێرك و دربەسێ رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه سووتێندراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/4/2022، ئه‌نه‌كه‌سه رایگه‌یاند، ژمارەیەک لە ئەندامانی په‌كه‌كه، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، هێرشیان كردۆ‌ته سه‌ر باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه له شاری دێرك و باره‌گه‌كه‌یان سووتاندووه.
ئەنەکەسە ئاشکرای کردووە کە ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه، به مۆلۆتۆف پەلاماری باره‌گاكه‌یان له دێرك داوە و سووتاندوویانه.
ئەنەکەسە هاوکات راشیگەیاندووە کە به هه‌مان شێوه‌ی دێرک، له شاری “دێربەسێ” رۆژئاواشدا پەکەکەییەکان به مۆلۆتۆف هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه و سووتاندوویانه.
ئەنەکەسە و چاودیرانی بارودۆخی کوردستان لەو بروایەدان کە ئه‌و هێرش و كاره تێكده‌رانه‌ی په‌كه‌كه، بۆ را‌گرتن و خاوكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دانوستانی “کوردی ـ کوردی” نێوان لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستانە کە بە پالپشتی و چاودێری ئامریکا وکۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە ئارادایە.