گەریلایەکی بریندار گیانی لەدەستدا

گەریلایەکی بریندار گیانی لەدەستدا

پەکەکە لە ستایشی “کاراهان شوکرو”دا گوتوویەتی: ئەو میلیتانی فیدایی ئاپۆ بوو!.

ناسنامەی گەریلایەکی دیکەی پەکەکە ئاشکرا بوو کە 10 ڕۆژ لەمەوبەر دوای ئەوەی کە لە هێرشێکی تورکیادا بە سەختی بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا.

پەکەکە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تەباخی 2025 ڕایگەیاند، گەریلایەکیان بە ناوی کاراهان شوکرو کە خەڵکی پارێزگای “مووش” لە باکووری کوردستان بووە و لە ساڵی 2019دا لە هێرشێکی سوپای تورکیادا بە سەختی بریندار ببوو، لە ڕێکەوتی 10/8/2025دا گیانی لەدەستداوە.

ڕاگەیەندراوە کە کاراهان لە ڕۆژئاڤای کوردستان گیانی لەدەستداوە.

پەکەکە لە ستایشی کاراهاندا گوتوویەتی: ئەو میلیتانی فیدایی ئاپۆ بوو!.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی کۆمەڵێک کچ و کوڕی لاەی کورد لە میدیاکانی خۆیدا بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەدستداوە و پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

پوستێن ھەمان بەش