پەدەکە حورمەتکار و هەڵگری ئاڵای پیرۆزی کوردستانە کە پێشەوا قازی محەممەد ڕادەستی مەلا مستەفا بارزانی نەمری کردبوو.
مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی گشتیی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، بە بۆنەی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. ئۆزچەلیک لە پەیامەکەیدا پەدەکەی وەک “بناغەیەکی بنەڕەتی” لە بنیاتنانی وشیاری نەتەوەیی پێناسە کرد و جەختی لە ڕۆڵی مێژوویی پارتی دیموکرات لە خەبات بۆ ئازادیی کوردستان کردەوە.
دەقی پەیامی مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی PWK:
پەدەکە لە 16ی تەباخی 1946دا دامەزرا و ئەمڕۆ 79هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەدەکە (پارتی دیموکراتی کوردستان)ـە.
کاتێک باس لە پەدەکە دەکەین، لە بنەڕەتدا باس لە ڕێکخراوێکی زیندوو و بەردەوام و خەباتکار دەکەین. پەدەکە، بە هەوراز و نشێوەکانیەوە، ماندوونەناسانە، بە سەبر و بە هۆشیارییەکی نەتەوەییەوە، هەتا ئەمڕۆ هاتووە.
پەدەکە درێژەپێدەر و بەشێکە لە خەبات و تێکۆشانی 200 ساڵە، لەپێناو ئازادیی کوردستاندا.
پەدەکە پایەیەکی بنەڕەتییە لە بنیاتنان و گەشەپێدان و پێشخستنی هۆشیاری و هەست و بیروباوەڕی نەتەوەیی کوردستاندا.
پەدەکە ئەکتەری پەیامانی ئۆتۆنۆمی ساڵی 1970ـەیە.
دەوڵەتی فیدراڵی لە باشووری کوردستان کە ئەمڕۆ جێگای شانازی هەموو کورد و کوردستانییەکە لە جیهاندا، پەدەکە یەکێک لە دامەزرێنەرانی سەرەکی ئەم دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەیە.
پەدەکە حورمەتکار و هەڵگری ئاڵای پیرۆزە کە پێشەوا قازی محەممەد ڕادەستی مەلا مستەفا بارزانی نەمری کردبوو.
کارەکانی پەدەکە تەنها لە باشووری کوردستان نیە، بەڵکوو لە هەر سێ پارچەکەی دیکەی کوردستانیشدا، لە پەرەپێدان و بوژاندنەوە و نوێکردنەوەی دۆزی ڕزگاریی کوردستاندا، ڕۆڵێکی مێژوویی هەبووە.
ئێمە پێمان وایە بۆ ئەوەی لە سێ پارچەکەی دیکەی کوردستانیش پرسی کورد و کوردستان بە ڕێگەی سیاسی، دیموکراسی، مەدەنی و ئاشتیانە چارەسەر دەبێت تا گەلەکەمان ئازادیی خۆی و هەروەها مافە نەتەوەیی و دیموکراتیکەکانی خۆی دەستەبەر بکات، پەدەکە دەتوانێ ڕۆڵی مەعقول و نەتەوەیی و مێژوویی خۆی بگێڕێت.
ئێمە پێمان وایە لەمڕۆ بەدواوەش پەدەکە بە فیداکاری و سۆز و هەستیاری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەوە، لەپێناو یەکڕیزی ناوخۆی باشووری کوردستان، بە مەبەستی خاوەندارێتیکردن و پاراستن و پەرەپێدانی سەرجەم دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان، درێژە بە پێگە و ڕۆڵی ئێستای خۆی دەدات.
بەم هەستە نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەوە، ئێمە 79 ساڵەی دامەزراندنی پەدەکە پیرۆز دەکەین.
ئێمە لە یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)دا، یادی ڕێبەری گەلی کوردستان، مەلا مستەفا بارزانی نەمر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەرز ڕادەگرین.
لەگەڵ ڕێز و سڵاوی برایانەمان.
16/8/2025
مستەفا ئۆزچەلیک
سەرۆکی گشتیی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK)