ئایا دەوڵەتی تورکیە، بە کیژۆڵەیەکی وەکوو “سیماڤ”ی بەزۆر چەکدارکراو دەڕووخێت؟

ئایا دەوڵەتی تورکیە، بە کیژۆڵەیەکی وەکوو"سیماڤ"ی بەزۆر چەکدارکراو دەڕووخێت؟

“سیماڤ” هێشتا لە تەمەنی مێرمنداڵیدا بوو کە پەکەکە رفاندی، چەکداری کرد و بەدەست جەندرمەکانی تورک بە کوشتنی دا”.

پەکەکە جارێکی دیکە وێنە و ناسنامەی 8 گریلای دیکەی خۆی بڵاو کردەوە کە زۆربەی هەرە زۆریان منداڵن و رایگەیاندووە کە لە نیسانی ئەمساڵدا و لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیەدا بۆ سەر ناوچەی “زاپ”ی باشووری کوردستان، گیانیان لەدەستداوە.

رۆژ نیە کە پەکەکە ناسنامە و وێنەی کۆمەڵێک منداڵ و کچ و کوڕێ کورد ئاشکرا نەکات کە لەپێناو دروشمی ساختەی “برایەتی گەلان”دا بەو جەندرمە تورکانەی بە کوشتن داون کە پەکەکە دەیهەوێت برایەتیان لەگەڵدا بکات.

رۆژی دووشەممە 21/5/2022، هەپەگە باڵی سەربازیی پەکەکە، وێنە و ناسنامەی 8 گریلای دیکەی بڵاو کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەرانەی دەوڵەتی تورکیەدا بۆ سەر “زاپ”ی باشووری کوردستان لە نیسانی ئەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە.

یەکێک لەو گریلایانەی کە گیانی لەدەستداوە، کیژۆڵەیەکی منداڵە بەناوی “سیماڤ حەسەن” کە پەکەکە لە حەسەکە رفاندبووی.

“سیماڤ” کە هێشتا لە تەمەنی منداڵی دایە، پەکەکە رفاندی، چەکداری کرد و لە ناوچەی “زاپ” بەدەست جەندرمەکانی تورک بە کوشتنی دا.

زۆربەی هەرە زۆری ئەو گریلایانەی کە پەکەکە لەپێناو دروشمی ساختەی “برایەتی گەلان” و لە شەڕی گوماناوی لەگەڵ تورکیەدا فیدایان دەکات، لە تەمەنی میرمنداڵی دان و هیچ شارەزاییەکیان لە شەڕ کردن نیە و تەنها مێشکیان شۆردراوەتەوە و رەوانەی مەرگ دەکرێن. خوێن و گیانی ئەو منداڵانەی کورد لەلای پێرەمێردەکانی بەڕێوەبەری پەکەکە هیچ بایەخێکی نیە و تەنها بۆ ئەوەی منداڵی دیکەی کوردی پێ هەڵبخەڵەتێنن دروشمیان بەسەردا هەڵدەڵێن و بەوپەڕی رووقایمیەوە دەڵێن: ئەوان میلیتان و فیدای ئاپۆ بوون!!

پوستێن ھەمان بەش