پەکەکە بۆ ماوەی 5 ساڵە کە گیانلەدەستدانی ئەو فەرماندەیەی شاردۆتەوە.
پەکەکە گیانلەدەستدانی ئۆرهان ئەحمەد، فەرماندەی پەکەکە لە پارێزگای وان و ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگەی ئاشکرا کرد، کە لە مانگی ئەیلولی 2020دا دا لە ئنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا کرابووە ئامانج.
ڕۆژی چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، هەپەگە ناسنامەی یەکێکی دیکە لە فەرماندەکانی بە ناوی ئۆرهان ئەحمەد ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە.
ئۆرهان ئەحمەد فەرماندەی گەریلاکانی پەکەکە لە پارێزگای “وان”ی باکووری کوردستان بوو کە لە 26ی ئەیلوولی ساڵی 2020دا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێرشی کرایە سەر و لەوکاتەوە تا ئێستا پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی لە بنەمالەکەی و ڕای گشتی دەشارێتەوە.
هەپەگە دوای پێنج ساڵ لە شاردنەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی، دەڵێت: “ئێمە فەرماندە و میلیتانی ئاپۆیی خۆمان لەدەستداوە و بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە”.
پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.