گوڵان گارزان؛ ئەو ژنەی کە بە نهێنییەکانیەوە خرایە ژێر گڵ

گوڵان گارزان ناوی ڕاستەقینەی فلز یەرلکایایە، لە ساڵی 1970دا لە ئادلجەڤازی بەدلیس لە دایک بووە، ل ئەنقەرە گەورە بووە و لەوێ چووەتە زانکۆ. بۆ ماوەیەک لە زیندان دەبێت و دواتر لە گەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان دەچێتە شام، لەوێ دەچێتە هەرێمی ئامەد و گارزان. کاتێک کە ئۆجەلان دەگیرێت، پێشنیار دەکات چالاکییەکی فیدایی ئەنجام بدات. ئەو لە بەڕێوەبرایەتی  “یەکینەی تۆلهلدان” دا جێگیر دەبێت. ئەو بۆ چالاکییەکی ئینتیحاری دەچێتە ئانکارا. بەڵام لە بەر ئەوەی ئۆجەلان چالاکییەکانی ڕاگرتبوو ئەو چالاکییەکەی خۆی ئەنجام نادات. بەڵام گوڵان لە ناو پەکەکە و دەوڵەتدا بینەری هەندێک پەیوەندییە. ئەو وەکو نێوانگیرێک کار دەکات و بەشداری دانوستاندنەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دەوڵەتدا دەبێت. ئەو لە زستانی  ساڵی 2001 ـ 2002دا دەڵێت پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتدا لە خزمەتی گەلی کورددا نین بە دەوروبەرەکەی خۆی دەڵێت: “کۆمەڵێک شت هەن کە لە ئێستادا من زۆر نارەحەت دەکەن و بەڵام لە کاتی خۆیدا من هەموو شتێک ئاشکرا دەکەم و دەیڵێم”. ئەوەی کە گوڵان دەیویست بیڵێت شتی زۆر گرینگ بوون کە تێیدا پەیوەندییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ـ گرووپی ئانکارا، لەگەڵ دەوڵەتی تورکیە ئاشکرا دەکات. گوڵان شاهیدی ئەو پەیوەندییە هەڵانە بوو.

جەمیل بایک و ژمارەیەکی کەم لە بەڕێوەبەرانی پەکەکە بڕیاری لەناوبردنی گوڵانیان دا، بەڵام هیچ هۆکارێک نەبوو کە گوڵانی لەسەر دەستگیر بگرن. ئەو بەڕێوەبەری هێزی تایبەت واتە هێزی فیدائی پەکەکە بوو. پەکەکە بڕیاری دا لە شوێنێک ڕاستەوخۆ دەست بەسەری بکات و پاشان بیکوژێت. وای بە باش زانی بە پیلانگێڕی بکوژرێت.

گوڵان کاتێک لە کۆبوونەوەیەکی ژناندا بوو، لە بەیانییەوە نەخۆش دەبێت و ناچێتە کۆبوونەوەکە. گوڵان بە خنکێنراوی لە ژوورەکەی خۆیدا دەبینرێت. کێ دەتوانێت ژنێکی باڵا بەرزی 1.78 سانتیمەتر، پسپۆڕی شەڕی نزیک وشارەزای کاراتە، بخنکێنێت؟ لەو گەلییە کە 300 کەس تێیدا دەژیان تاقە کەسێک شاهیدی ئەو جینایەتە نەبوو. هیچکەس ناتوانێت لە دەرەوە بچێتە گەلیی شەهید هاروون و ناوچەکە ڕاستەوخۆ لە ژێر کۆنتڕۆڵی پەکەکە دایە .

خولیای گوڵان ئەوە بوو کە بۆ پەکەکە کاری زۆر گەورە بکات، هەربۆیە بە دڵ و بە گیان خەباتی دەکرد، بەڕێوەبەرانی پەکەکە ئەویان خنکاند هەتاوەکو ئەو شتانەی گوڵان دەیزانین لەگەڵ گوڵاندا بکرێنە ژێر گڵەوە.

لایەنی جێگای داخی رووداوی گوڵان ئەوەیە کە دوای ئەوەی پەکەکە گوڵانی کوشت ئەوی وەکو “شەهیدی گەورە” ڕاگەیاند. پەکەکە بۆیە ئەوەندە گوڵانی بەرز کردەوە و هەڵیدا بە باڵایدا، تاوەکو بکوژی گوڵان کە لە لایەن بەڕێوەبەرانی شاراوەی پەکەکەوە ئەرکدار کرابوو، لەبیر بکرێت. لایەنی زۆر دراماتیکی کوشتنی گوڵان ئەوەیە کە بکوژی ئەو واتە پەکەکە هەم ئەوی کوشت و هەم وەکوو قارەمانیش رایگەیاند.

لە 32 ساڵەی خۆیدا، گوڵان لە گەلییەکی قەندیل، کە هەمووئەوانەی لەوێ بوون ئەندامی پەکەکە بوون، لە گەلییەک کە 300 ژنی تێدا بوو کوژرا. پەکەکە ڕایگەیاند کە گوڵان بە پیلانگێڕیەک کوژراوە. گوڵان بەڕاستی بوو بە قوربانی پیلانگێڕیەک.

پوستێن ھەمان بەش