هۆکاری چەکدار کردنی منداڵان لەلایەن حیزبەکەی عەبدوڵڵاوە (PKK)

هۆکاری چەکدار کردنی منداڵان لەلایەن حیزبەکەی عەبدوڵڵاوە (PKK)

دیمەنە تیکراریەکانی رفاندنی منداڵان بە دەستی پەکەکە لەلایەن کوردانەوە سەیر دەکرێ و ئەو رووداوە ناخ هەژێنە بۆتە بابەتێکی ئاسایی.

ماهر حەسەن

مەسەلەی حیزبەکەی عەبدوڵڵا (پەکەکە) کە دەڵێ “ئێمە خاوەن رۆژئاواین”، چیرۆکی ئەو ریویەم وەبیر دەهینێتەوە تووشی رێبوارێک هاتووە کە سواری کەرەکەی خۆی بووە و بە کەسەکەی گوت: بۆچی منیش لەگەڵ خۆتدا سواری کەرەکەت ناکەی…؟ رێبوارەکە، ریویەکەی لە پشتی خۆی سواری کەرەکەی کرد و پاش ماوەیەک ریویەکە گوتی: “کەرەکەی تۆ چەندە بەهێزە”… ماوەیەکی دیکە رۆیشتن و ئەوسا ریویەکە گوتی : “بەخودا کەرەکەمان زۆر بەهێزە”… پاش ئەوەی کە دڵنەرمی و خەمساردیی خاوەن کەرەکەی بینی، ئەوجا لە پشتەوە پاڵی بە خاوەن کەرەکەوە نا و پێی گوت: “لەسەر کەرەکەی من دابەزە”. ئەوە چیرۆکی راستەقینەی حیزبەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان (پەکەکە)ـەیە لەگەڵ کوردەکانی رۆژئاوای کوردستاندا. ماڵ و موڵکیان بە زۆر لێ زەوت دەکات، منداڵەکانیان دەڕفێنێت بەڵام ئەوان هەروا سست و نەرم و خەمساردن، هەر بۆیە پەکەکەش دەڵێ ئێمە خاوەنی ئەم خاکەین و سەرجەم شوێنەکانی خۆی لە باکووری کوردستاندا بەجێهێشتووە و لەوێ تەنانەت کولێنە مریشکێکیشی پێ رزگار ناکرێت.

بەداخەوە بێدەنگە کردنی ئێمەی کورد بوو بە هۆی ئەوەی کە حیزبەکەی عەبدوڵڵا (پەکەکە)، دەست بە بڵاو کردنەوەی ئەو روانگەیە بکات کە گۆیا پەکەکە حێزبێکی تایبەتیە و جیاوازە لە حیزبەکانی دیکە و حیزبێکی رزگارکەرە (حیزبێک کە منداڵانی رفاندووە و بە خوێنی ئەو منداڵانە گەورە بووە). بەڵام دایک و بابی ئەو منداڵانە بە بێ بیرکردنەوە وبە بێ هیچ راڤە کردنێک، لە کار و کردەوەکانی پەکەکە رازی بوون. پەکەکەش بە رفاندنی منداڵەکانیان درێژە بە دەستدرێژی و دوژمنایەتی و چاوسوورکردنەوە بەرانبەر بە کوردەکان دەدات. ئایا پەکەکە هەستی ئەو کچ و کوڕە لاوانەی کورد لە ڤیدیۆی شەڕەکاندا بڵاو دەکاتەوە کە لەخەیاڵی ئەواندا عاسێ بووە.

دیمەنە تیکراریەکانی رفاندنی منداڵان بە دەستی پەکەکە لەلایەن کوردانەوە سەیر دەکرێ و ئەو رووداوە ناخ هەژێنە بۆتە بابەتێکی ئاسایی. کوردەکان لەباتی دەربڕینی ناڕەزایەتی و شەرمەزار کردنی ئەو کردەوانەی پەکەکە، رەزامەندیی خۆیان بۆ پەکەکە دەردەبڕن وتاوانەکانی قبووڵ دەکەن. ئەوانە هەموویان هۆکاری ئاشکران بۆ ئەوەی کە حیزبەکەی عەبدوڵڵا (پەکەکە)، بەو بڕوایە بگات کە بە درۆ کردن و چەواشەکاری دەتوانێ خۆی گەورە بکاتەوە.

رۆشنبیر و نووسەرەکانیش، بابەتی رفاندنی منداڵانیان پشتگوێ خستووە و جێی دڵگرانی نیە بۆیان، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەو رەوشە بۆ ئەوانیش بۆتە رەوشێکی ئاسان و ئاسایی کە بەپێش چاویاندا تێپەڕ دەبێت، بە بێ ئەوەی کە تۆزقاڵێک لەو بێدەنگیەی خۆیان پاشگەز ببنەوە و هەست بە بەرپرسایەتی بکەن. ئاشکرا کردنی چارەنووسی منداڵان هیچ زیانێکی نیە بەڵام زۆربەیان هەوڵ دەدەن کە روونی بکەنەوە پەکەکە لەگەڵ ئەوەی کە منداڵان دەڕفێنێت و بە کوشتنیان دەدات بەڵام حیزبێکی نیشتمانپەروەرە.!

پوستێن ھەمان بەش