ڕاستیی ڕووداوەکەی پەکەکە لە دۆڵی بالیسان ـ خەلیفان چیە؟

پەکەکە دەیهەوێت لە تەنیشت هەولێری پایتەختی کوردستان خۆی ڕێک بخات و دەوڵەتی تورک بە دوای خۆیدا بهێنێتە ناو جەرگەی باشووری کوردستان و هاوکات خیانەت لە هێزی پێشمەرگە بکات.

لە شەوی 5ی ئەیلوول یەکینەیەکی پەکەکە لە دەڤەری دۆڵی بالیسانی سەر بە ناوچەی خەلیفان بووە ئامانجی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیە. لە خولەکی دەستپێکی ئەو ڕووداوە میدیای پەکەکە وەکوو هەموو جارێک هەوڵیدا کە بەرپرسیارێتی ڕووداوەکە بخاتە ئەستۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان. چاپەمەنی پەکەکە ڕووداوەکەی وەک “پەدەکە و پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر گریلا” پیشاندا. دواتر گوتیان کە چەند گریلا بە دیل کەوتوونەتە دەستی پێشمەرگە. بەڵام لە ڕاستیدا، ڕووداوی زۆر جیاواز ڕوویداوە، با بزانین بە ڕاستی چی ڕوویدا؟

شەوی 5ی ئەیلوول چی ڕوویدا؟

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دارکا مازی لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە وەریگرتووە، لە هەرێمی بەناو گەلیی بالیسان یەکینەیەکی پەکەکە کە لە 5 کەس پێک دێن دەبنە هەدەفی درۆنەکانی تورکیە. هەروەها لەناو ئەو زانیارییانەی کە بەدەست هێنراون یەکینەکەی پەکەکە چوونەتە سەر ڕێگای گوندەکان و بە بێتەلی بچووک و تەلەفۆن قسەیان کردووە، لەبەر ئەوە ئەو یەکینەیە ماوەیەک پێشتر لەلایەن فڕۆکەی کەشفەوە خراونەتە ژێر چاودێریەوە.

لە هێرشی یەکەمدا دەستبەجێ 3 گریلا گیانیان لەدەست دەدەن و 2 گریلاکەی دیکەش بە برینداری خۆیان دەگەیەننە ناو باخچەی گوندەکان. یەکێک لە بریندارەکان دەتوانێت قسە بکات و لە پێناو هاوکاری بانگی گوندنشینان دەکات. دۆخی بریندارەکەی دیکە زۆر خراپە. هێزی پێشمەرگە لەسەر ئاگادارکردنەوەی گوندنشینان دەچنە شوێنی ڕووداوەکە. هەردوو بریندارەکە دەخەنە ناو ئامبوڵانس و بەرەو نەخۆشخانە بەڕێ دەکەون. ئەو گریلایەیە کە برینەکەی زۆر سەخت بوو پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات و گریلاکەی دیکە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن.

درۆی پەکەکە کە دەڵێت: “گریلا و پێشمەرگە شەڕیان کردووە”

میدیای پەکەکە ئەو درۆیە بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت: “لە شەوی ڕابردووەوە پێشمەرگە داوا لە بریندارەکان دەکات خۆیان ڕادەست بکەن” گریلاش بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەست نەکەن شەڕ دەکەن. بەو شێوەیە دیارە کە پەکەکە دەیهەوێت لەسەر دۆڵی بالیسان بانگی فیتنەیی و بێئەخلاقی بکات، بۆیە چیرۆکی درۆ ساز دەکات سەرەڕای ئەوە کە پەکەکە هیچ زانیارییەکی لەسەر ڕووداوەکەش نیە. لە راستیدا هیچ تێکهەڵچوونێک لە نێوان گریلاکانی پەکەکە و پێشمەرگەکانی کوردستاندا رووی نەداوە.

فاشیستە تورکەکان و کەلەڕەقەکانی پەکەکە پێکەوە پەدەکەیان کردە ئامانج

هەموو خەڵکی گوندی “تاراوە و خاتە” کە ڕووداوەکە تێیدا ڕوویداوە، سەیریان کرد کە پێشمەرگە گریلا بریندارەکانی پەکەکەیان بە ئامبوڵانس ڕزگار کرد. تا دوو شەو و هەتا دانی ئێوارە میدیای تورکیە بە بیانووی بۆچی “پێشمەرگە بە ئامبوڵانس گریلاکانی پەکەکەی ڕزگار کردووە” هێرشیان دەکردە سەر هەرێمی کوردستان. ڕاگەیاندنی پەکەکەش بە تۆمەتی ئەوەی کە پەدەکە گوزارشتی ئەوانی داوە و هێرشی کردە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەدەکە. بە هەڵکەوت نیە کە ئەندامانی دەوڵەتی تورک و لایەنگرانی پەکەکە پێکەوە هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگە و بارزانی. پەکەکە و دەوڵەتی تورک ساڵانێکە پێکەوە دەیانهەوێت هەرێمی کوردستان وەکوو شەیتان دەستنیشان بکەن. دوێنێش لە دەڤەری دۆڵی بالیسان ـ خەلیفان دووبارە بووەوە.

یانی گریلا بریندارەکان داوا لە خەڵک دەکەن کە ڕزگاریان بکەن. پێشمەرگە گریلا بریندارەکان بە کۆڵ دەگەیەننە ئامبوڵانس، بەڵام پەکەکە ڕووداوێکی ئاوا دڵتەزێن ساختە دەکات کە بیکاتە بابەتی فیتنەیی و بێ ئەخلاقی. پەکەکە دەزانێت کە هەرێمی کوردستان لەبەر حەساسیەتی سیاسی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی نادات و ناتوانێت بڵێت: “لەسەر داوای ئەوان ئێمە گریلا بریندارەکانمان ڕزگار کردووە”. لەبەر ئەو ڕاستیەش پەکەکە وا دەبینێت کە مەیدان بۆ ئەوان ماوەتەوە و ئاگری فیتنەیی قووڵ دەکەنەوە.

ئەگەر هێزی پێشمەرگە بە شێوازی پەکەکە وەڵامی پەکەکە بدەنەوە چی دەبێت؟

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی پەدەکە لەگەڵ هەموو بێڕێزی و فیتنەییەکانی پەکەکە، بە شێوازی پەکەکە وەڵامی نەدایەوە. لە راستیدا پێشمەرگەی کوردستان هیچ جارێک گریلاکانی پەکەکەی نەکردۆتە ئامانج. لەو 3 ساڵەی دواییدا پەکەکە 12 پێسمەرگەی شەهید کردووە و بە دەیان منداڵی هەتیو خستووە. بەڵام پێشمەرگە لە هیچ گروپ و یەکینەیەکی پەکەکەی نەداوە. ئەگەر هێزی پێشمەرگە لە دژی پەکەکە بکەونە جووڵە باوەڕ بکەن هێزی پەکەکە لە دەڤەری بادینان و گارە کە موراد قەرەیلانیشیان لەگەڵ دایە، ناتوانن پارووە نانێک پەیدا بکەن.

بە پێی دۆخی جوگرافیای هەرێم، ئەگەر پەدەکە بە ڕاستی زانیاری بدات بە هێزی تورک و لە هێرشەکاندا هەماهەنگی بکا، لە دەورووبەری ئامێدی و گارە یەک گریلا نامێنن. هێزێک کە زۆر باش ئەوە دەزانێت خودی پەکەکەیە. بەڵام سەرەڕای ئەو ڕاستیەش پەکەکە دریژە بە ڕۆژەڤی سیاسی تایبەت بەخۆی دەدات. بە ئیحتمالێکی زۆر پەکەکە دەیهەوێت وەکوو پار لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ئوروپا، تورکیە و هتد کەمپەینێک لە دژی هەرێمی کوردستان بەڕێوە ببەن و کەسانی سەرلێشێواو و نەزان لە دژی پەدەکە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروشم بڵێنەوە.

ماڵپەڕی دارکا مازی حەفتەی ڕابردوو گوتارێکی لەسەر هۆکارەکانی جوولەی ئەمدواییانەی میدیای پەکەکە لە دژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان نووسیبوو.  https://darkamazi.net/archives/1034477

لەبەرامبەر هەموو ئەوانەدا پێویستە ڕۆشنبیرانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی ڕۆشنبیرانی نەتەوەپەروەر ئەو درۆیانەی پەکەکە ئاشکرا بکەن و هەڵوێستێکی کوردستانی بگرنەپێش. پێویستە لە پەکەکە بپرسرێت کە گریلا چ کارێکی لە دەڤەری خەلیفان هەیە؟

ڕووداوەکە لە کوێ ڕوویدا؟

ڕووداوەکە لە نێوان گوندەکانی “تاراوە و خەتا”ی گەلیی بالیسان ڕوویدا. گەلیی بالیسان دەکەوێتە نێوان ناوچەکانی رانیە ـ حەریر و خەلیفان. ئەو ناوچەیە لە ڕێگای ئاسمانییەوە 170کم دوورە لە سنووری تورکیەوە. ئەگەر گریلا چەندین رۆژیش جەولە بکات هێشتا ناتوانێت عەسکەرێکی تورک ببینێت. یەکەم پرسیارکە بە بیری مرۆڤ دادێت ئەوەیە، “ئایا گریلاکانی پەکەکە بۆ ئەوەی لە دژی دەوڵەتی تورک شەڕ بکەن لەوێن یان بۆ شەڕ کردن لە دژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هاتوون؟”

پەکەکە دەیهەوێت لە تەنیشت هەولێری پایتەختی کوردستان خۆی ڕێک بخات و دەوڵەتی تورک بە دوای خۆیدا بهێنێت و بێنە ناو جەرگەی باشووری کوردستان و دواتر خیانەت لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات و بوختانیان بۆ ساز بکات. کورتەی چیرۆکی ئەو ڕووداوەی کە لە 5ی ئەیلوول لە دۆڵی بالیسان ڕوویدا، ئەوە بوو.

پوستێن ھەمان بەش