دیاربەکر هەر ئەوەی کەم بوو!

دیاربەکر هەر ئەوەی کەم بوو!

ئەو قوتابخانەیە پرۆژەی ئەو کەسانە نیە کە رایانگەیاند، بەڵکوو ئەوە پرۆژەی پەکەکەیە و بۆ گۆڕینی رۆژەڤی سیاسی.

هەواڵێک لە میدیاکان بڵاو کرایەوە ئەگەرچی هەواڵێکی زۆر گرینگ بوو بەڵام کەس گوێی پێی نەدا و راوەستەیان لەسەر نەکرد. ئەو هەواڵە واقعییەتی پەکەکە و سیخورەکانی ناو ئەو حیزبە و هەروەها یاری کردنی پەکەکە بە چارەنووسی نەتەوەی کوردی زیاتر ئاشکرا کرد.

هەواڵەکە بەمشیوەیە بوو: “لە دیاربەکرد قوتابخانەیەک بەناوی “قوتابخانەی مارکسیست لە ئامەد” کرایەوە. دامەزرانی قوتابخانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە زمانەکانی کوردی و تورکی راگەیاندرا”.

لە لقی سەندیکای پەروەردەی “ئەگیتیم سەنێ”ی دیاربەکر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دامەزراندنی “قوتابخانەی مارکسیست لە ئامەد” راگەیاندرا.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا سینان چیفتیوەرک سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کەوا ماوەیەکی زۆرە لە فکری دامەرزاندنی قوتابخانەی مارکسیستدا بوون و خۆشحاڵن کە لە ئێستادا ئەو پرۆژەیە جێبەجێ کراوە.

لە کۆبوونەوەی راگەیاندنی کرانەوەی “قوتابخانەی مارکسیست لە ئامەد” راگەیانداوێک بە زمانی کوردی لەلایەن نووسەر “شەرەفخان جزیەی”یەوە خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کرابوو کە ئەوان چاوەڕێی سەرجەم ئەو کەسانەن کە دەیانهەوێ لەو بوارەدا بەشدار بن. لۆگۆی قوتابخانەکەش ئەوەیە کە کارل مارکس لە بورجەکانی ئامەد دەڕوانێت.

وەکوو دەزانرێت “سینان چیفتەیورەک” کەسێکی سەر بە پەکەکەیە و وەکوو سەرۆکی پارتی کۆمونیستی کوردستان دەناسرێت. سینان هیچکات لەدەرەوەی سیاسەتی پەکەکە نەجوولاوەتەوە و لە ئیستاشدا هەوڵی ئەوەیە کە رۆژەڤی سیاسی بگۆڕێت. شەرەفخان جزیری پێویستە بەهیچ شیوەیەک خۆی نەکاتە شەریکی ئەو کارەساتە. بەڕاستی ئەو بە چ ناوێکەوە راگەیاندراوی دامەزراندنی ئەو قوتابخانەیە رادەگەیەنێت؟ جزیری لە سیاسەتدا بەدوای شوێنێک دەگەڕی کە دەستپێبکات بەڵام لەناو هەلەیەکی گەورەدایە.

ئەو قوتابخانەیە پرۆژەی ئەو کەسانە نیە کە رایانگەیاند، بەڵکوو ئەوە پرۆژەی پەکەکەیە و بۆ گۆڕینی رۆژەڤی سیاسیە و بەدەست هێندێک لە دەستو پێوەندیەکانی خۆی رایدەگەیەنێت.

لەئێستادا مرۆڤ مەراق دەکات کە ئایا مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە کێ دەبن؟ شەرەفخان جزیری بەناوی پلاتفۆرمی زمانی کوردی یان بەناوی خۆیەوە لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا بەشداریی کرد، نازانرێت و پێویستە پلاتفۆرمی زمانی کوردی لەو بارەوە روونکردنەوەیەک بدات.

واباشە گوێبیستی گۆرانی “بورجەکانی دیاربەکر”ی هونەرمەندی کورد “جوان حاجۆ” بین.

پوستێن ھەمان بەش