لە پارێزگای ئورمیە 58 کەس لەبەر پۆشینی جلوبەرگی کوردی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

لە پارێزگای ئورمیە 58 کەس لەبەر پۆشینی جلوبەرگی کوردی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

سوپای پاسدارانی ئێران “جامانە”ی وەک هێمای حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات ناساندووە و بەکارهێنانی قەدەغە کردووە.

لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و شنۆ”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 58 هاووڵاتیی کورد بەتایبەت بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لەسەر لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی سزایان بەسەردا سەپێندرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران، 58 هاووڵاتیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی سزا داوە و هەر یەکەیان سزای 3 مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی هەنگاو، لەم دواییانەدا 58 هاووڵاتی لەلایەن لقی “دادگای شۆرش”ی ڕێژیمی ئێران لە شاری پیرانشاری سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، بە 3 مانگ بەندکران و پێبژاردنی هەر کامەیان بە بڕی 24 ملیۆن تمەن سزا دراون.

بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو هاووڵاتیانە بە جلوبەرگی کوردی و “جامانە”وە لە زەماوەندێکدا وەک بەڵگەیەکە بۆ تۆمەتبارکردنیان بەکار هێنراوە.

سوپای پاسداران لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی 2721دا “جامانە”ی وەک هێمای حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی تاران ناساند و بەکارهێنانی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا قەدەغە کرد.

هاوکات لەگەڵ ئەم کەسانەی کە مەحکووم کراون ناوی حەسەن فەراسەتی شاد، موحەممەد دەرئۆفتادە، حەسەن دەرئۆفتادە، ئەندامانی بنەماڵەی ئەمیر فەراسەتی شاد و کۆمار دەرئۆفتادە، لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا و بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە لیستەکەدا دەبینرێن.

هەنگاو ناوی ئەو کەسانەی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە سزا دراون بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

ئیبراهیم ئیسماعیلی، زانیار خزری، عەزیز خزری، بەدیع ئەحمەدزادە، محەمەد شەریف ئەمینی کانی سەیران، موحەمەد دەرئۆفتادە، حەسەن دەرئوفتادە، عەبدوڵڵا شاربان، ئەنوەر تارە، چیا قاسمی، ئیسماعیل محەمەد ئەرشەد، دیار مەحموودی، جەماڵ مەحموودی، شێخ محەمەد ماملێ، بەهمەن چەشتە، عەلی دانشی، دیاکۆ مەحموودی، عەبدولڕەحمان سوارە، موحەمەد داوەری، ئەحمەد عەبدوڵڵازادە، حەمزە زیباکەلام، شەریف یووسفی، ئومید چاوبازم، مێهران کەریمی، ڕەحیم عەزیزی خەڵخانە، ئەبووبەکر ئیران دووست، موحەمەد ڕەستگار، سەید ئومید قوڕەیشی، ئەمیر ڕەسووڵیان پوور دەشەمس، جەعفەر عەزیزی، عەبدولسەلام ئەمینی، ڕەحیم زەهرا، ئیبراهیم مەردانی، عومەر یووسفی، سەید محەمەدساڵحی، موراد ڕەسووڵ سەید ڕەسووڵی، حەسەن فەراسەتی شاد، تەبیب مودەڕسی، عادڵ دانشی، بایەزید خزری، حەسەن ڕەسووڵزادە، کەماڵ کاکاڕەش، خالید ئەحمەدزادە، کامیار خزری، ئارمان ڕەحمانی پوور، حەسەن چەمەنی، محەمەد ڕەسووڵ پوور، سدیق کەریمی، ئێلیاس محەمەدی، میکائیل ئەحمەدزادە، ئەبووبەکر حەسەنی نژادی، ئومید محەمەدی، حسەین خەدیرپوور، ڕەسووڵ پیرووتی، مەنسوور قادرزادە، یووسف محەمەد ئەمینی کانی سەیران، حەسەن ئیسماعیلی و موبین پاس.

پوستێن ھەمان بەش