پەکەکە لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتیەوە 3 فەرماندەی خۆی تەسفیە کردووە

پەکەکە لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتیەوە 3 فەرماندەی خۆی تەسفیە کردووە

گیانلەدەستدانی گوماناوی ئەو کادیر و فەرماندە باڵایانەی پەکەکە، کۆمەڵێک پرسیاری هێناوەتە ئاراوە.

پەکەکە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، فەرماندەیەکی پژاک بە کۆدناوی “بێریتان ئامەد” کۆچی دوایی کردووە. بێریتان سێیەم فەرماندەیە کە گیانلەدەستدانەکەی بەشێوەیەکی گوماناوی لەم مانگەدا ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی چوارشەممە 3ی ئەیلولی 2025، پژاک باڵی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، فەرماندەکەیان بە ناوی “سەمرا سینان” و بە کۆدناوی “بێریتان ئامەد” بەهۆی نەخۆشی و دوای پرۆسەیەکی درێژخایەنی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، سەرئەنجام کۆچی دوایی کردووە.

پژاک ڕاشیگەیاندووە کە بێریتان ئامەد لە 27ی ئابی 2025دا کۆچی دوایی کردووە.

پەکەکە لە ڕێکەوتی 21ی تەباخ بەملاوە، گیانلەدەستدانی دوو فەرماندەی دیکەی خۆی واتە هەریەک لە “سەرحەد ڤارتۆ” و “بۆلۆت نورعەلی”ی ڕاگەیاندووە.

پەکەکە لە 21ی تەباخدا ڕایگەیاند کە “سەرحەد ڤارتۆ” بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستداوە و لە 27ی تەباخیشدا گوتی: “فەرماندەیەکمان بە ناوی “بۆلۆت نوورعەلی” بە ڕووداوێک گیانی لەدەستداوە”.

ڕاگەیاندنی گیانلەدەستدانی گوماناوی ئەو کادیرە باڵایانەی پەکەکە، کۆمەڵێک پرسیاری هێناوەتە ئاراوە وەک ئەوەی کە ئایا ئەم سێ فەرماندەیە تەسفیە کراون یان بە شێوەیەکی دیکە لە ژیاندا نەماون؟

پەکەکە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی خۆی بە ناوی “سەرحەد ڤارتۆ” ئاشکراکرد

بۆلۆت نوورعەلی، ئەندامی کۆنسەی هەپەگە گیانی لەدەستداوە

پوستێن ھەمان بەش