پەکەکە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی خۆی بە ناوی “سەرحەد ڤارتۆ” ئاشکراکرد

پەکەکە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی خۆی بە ناوی"سەرحەد ڤارتۆ" ئاشکراکرد

هەپەگە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو فەرماندەیان بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەکی دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2021دا لە باکوری کوردستان گیانی لەدەستداوە و پەکەکە تا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی لە بنەماڵەکەی و ڕای گشتیی شاردبۆوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەباخی 2025، ناسنامەی فەرماندەیەکی خۆی بە ناوی یووسف محەممەد ئاتیک، بە کۆدناوی “سەرحەد ڤارتۆ”، ئاشکرا کرد کە لە 26ی ئازاری ساڵی 2021دا لە دەڤەری کاتۆی هەرێمی بۆتان لە باکووری کوردستان گیانی لەدەستداوە و پەکەکە تا ئێستا هەواڵەکەی ڕانەگەیاندبوو.

هەپەگە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو فەرماندەیان بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرحەد ڤارتۆ فەرماندەی هەپەگە لە ساڵی 2003دا تێکەڵ بە پەکەکە ببوو.

پەکەکە لە ساڵی 2021ـەوە دەیان فەرماندە و کادری باڵای لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا لەدەستداوە و هەتا ئێستاش گیانلەدەستدانی زۆرینەیان دەشارێتەوە و ڕاینەگەیاندووە.

پوستێن ھەمان بەش