ئامریکا ناڕەزایەتیی خۆی لە هەمبەر هێرشی تورکیە بۆسەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان دووپات دەکاتەوە

"ئەم کردە سەربازییانە دەبنە هەڕەشە بۆسەر ئامانجە هاوبەشەکەمان لە نێویاندا شەڕی دژ بە داعش و هەروەها دڵنیابوونەوە لە تێکشکاندنی یەکجارییان".

“ئەم کردە سەربازییانە دەبنە هەڕەشە بۆسەر ئامانجە هاوبەشەکەمان لە نێویاندا شەڕی دژ بە داعش و هەروەها دڵنیابوونەوە لە تێکشکاندنی یەکجارییان”.

ئامریکا ناڕەزایەتیی خۆی لە هەمبەر هێرشی تورکیە بۆسەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان دووپات کردەوە و رایگەیاند ئەو هێرشانە مەترسی لەسەر ئامانجە هاوبەسەکانمان لە شەڕ دژ بە تیرۆریستانی داحش دروست دەکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا دەڵێت، “ئەوان لەسەر هەڵوێستی خۆیان بۆ دژایەتیکردنی هەر کردەیەکی سەربازی لە سووریە و عێراق کە دەبێتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە، بەردەوامن”.

 فلیپ ڤێنتورا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا دەشڵێت: “ئەم کردە سەربازییانە دەبنە هەڕەشە بۆسەر ئامانجە هاوبەشەکەمان لە نێویاندا شەڕی دژ بە داعش و هەروەها دڵنیابوونەوە لە تێکشکاندنی یەکجارییان”.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا لەبارەی لێدوانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆکاری تورکیەش بۆ ناردنی سەرباز بۆ رۆژئاوای کوردستان، گوتی، “ئێمە لە دژی ئەو هەنگاوەین و داوای هێوربوونەوەی دەستبەجێی دۆخەکە دەکەین.”

ئاژانسەکانی هەوال ئاشکرایان کردووە کە بەرپرسانی ئامریکا لەسەر ئەم هێرشە قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیە کردووە و داوایان لێکردوون هێرشەکە بوەستێنن و هەروەها بە هێزەکانی سووریەی دیموکراتیشیان گوتووە، هێرش نەکەنە سەر تورکیە و دۆخەکە ئاڵۆزتر نەکەن.

ئەو لیدوانانی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئامریکا لەکاتێکدان کە رۆژی یەکشەممە 20/11/2022، تورکیە زنجیرە هێرشیکی سەربازیی دژ بە رۆژئاوا و باشووری کوردستان ئەنجامدا و بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیە لەو هێرشانەدا 89 پێگەی پەکەکە کراونەتە ئامانج.

هاوکات ئالەخاندەر لاڤرەنتیڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیە بۆ کاروباری سووریە، لە دەسپێکی دانوستانەکانی ئاستانادا داوای لە ئانکارا کرد کە دان بەخۆیدا بگرێت و رەوشی سووریە لەوە زیاتر ئاڵۆز نەکات.

پوستێن ھەمان بەش