هەسەدە ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی راگەیاند

هەسەدە ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی راگەیاند

هەسەدە: لەئەنجامی هێرشەکانی دوو رۆژی رابردووی تورکیەدا، شەڕڤانێک گیانی لەدەستداوە و شەڕڤانێکی دیکەش بریندار بووە.

هێزەکانی سووریەی دیموکراتیک لە بیلانێکدا ئاماری زیانی هێرشەکانی تورکیەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە 48 کاتژمێری رابردوودا راگەیاند و بەپێی ئەو ئامارە ناوچەکانی فرات، عەفرین و جزیرێ لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن تورکیەوە تۆپباران کراون.

هەسەدە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/12/2022، ئاماری رۆژانی 29 و 30 نۆڤەمبەری هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە و بەپێی ئامارەکە تل تەمر لەهەرێمی جزیرێ، کۆبانێ لە هەرێمی فورات، گرێسپی، عەین عیسا و منبج و هەروەها گوندەوارەکانی هەرێمی عەفرین تۆپباران کراون.

هەسەدە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەئەنجامی هێرشەکانی ئەو دوو رۆژەدا شەڕڤانێک گیانی لەدەستداوە و شەڕڤانێکی دیکەش بریندار بووە.

پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی 12 رۆژە بەردەوامە و سەرەڕای هێرشی ئاسمانی، بەرپرسانی تورک هەڕەشەی ئدەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر رۆژئاوا دەکەن.

پوستێن ھەمان بەش