20 بەسەرهاتی سێکسی بەرپرسەکانی پەکەکە

20 بەسەرهاتی سێکسی بەرپرسەکانی پەکەکە

بەسەرهاتی لەوشێوەیە کە بەدوورن لە کلتوور و چاندی کوردیەوە، لەناو پەکەکدا زۆرن و ئێمە لە رۆژانی داهاتوودا بڵاویان دەکەینەوە.

لە ئیدئۆلۆژی و فەلسەفەی پەکەکەدا، هاوسەرگیری و بنەماڵە هەڵەیەکی مەزنە و پەکەکە رێگا نادات گریلا و شەڕڤانەکانی پەیوەندیی خۆشەویستی و رۆمانتیکیان لەنێواندا هەبێت و هاوسەرگیری بکەن. ئەگەر پەیوەندییەکیش ئاشکرا دەبێت ئەوا پەکەکە وەکوو ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم دەستەبەر کردنی ئارمانجەکانیدا سەیری دەکات، هەڵبەت پەکەکە ئیدیعا دەکات کە ئارمانجیان رزگار کردنی کوردستانە. دیارە لە راستیدا بەپێچەوانەی ئەوەی کە بەرپرسانی پەکەکە ئیدیعای دەکەن، ئیدئۆلۆژیەکەی ئەوان و قەدەغە کردنی خۆشەویستی، دژایەتیی پێشکەوتنی کۆمەڵگای کوردستان دەکات و ئامانجی پەکەکە لەوکارە لەناوبردنی چاند و بەها نەتەوەییەکانی کوردانە.

لەناو پەکەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە گریلاکان، لەلایەن بەرپرسەکانیانەوە دەستدرێژی سێکسییان دەکرێنەسەر بەڵام ناتوانن و ناوێرن باسی بکەن. چوونکە دەزانن ئەگەر باسی بکەن سزا دەدرێن و دەسبەسەر دەکرێن. دیارە بەشێک لە گریلاکانیش بە ویستی خۆیان و ئازادانە پەیوەندیی سێکسی شاراوەیان لەگەڵ گریلاکانی دیکە یان بەرپرسەکانیاندا هەیە. ژمارەیەک لە گریلاکانیش پەیوەندیی خۆشەویستی راستەقینەیان لەنێواندا هەیە کە بەشێکیان وێکڕا لە پەکەکە هەڵدێن و بە دوور لە ترسی پەکەکە ژیانێکی ئاسایی دەستپێدەکەن.

بەرپرسێکی پەکەکە کەوا ساڵانێکی زۆر لەناو ئەو حیزبەدا کاری کردووە و بۆ دوایین جار لە رۆژئاوای کوردستاندا بەرپرسی ئاسایش بووە، شایەتحاڵی چەندی بەسەرهاتی لەوشێوەیە بووە کە لەنێوان بەرپرسانی باڵای پەکەکە و گریلا و شەڕڤانە ژنەکانی ئەو حیزبەدا روویانداوە.

ئەو بەرپرسەی پەکەکە کەوا نایهەوێ ناوی ئاشکرا بکرێت، لە رێگای ئیمەیلەوە چەندین بەسەرهاتی سێکسی و خۆشەوستیی بۆ ماڵپەڕی “دارکا مازی” هەناردووە کە لەنێوان گریلا و کادرەکانی پەکەکەدا روویانداوە. ئەو بەرپرسەی پەکەکە نووسیویەتی: “دەمهەوێ هەموو کەس لە راستییەکانی ناو پەکەکە ئاگادار بێت. دەمهەوێ هەموو کەس بزانێت کە پەکەکە لە میدیادا خۆی بەشێوەیەک پیشان دەدات بەڵام لە جەوهەر و ناوەڕۆکدا شتیکی دیکەیە. پەکەکە جگە لە حیزبێکی دژە کورد و کوردستان و حیزبێکی بەکرێگیراوی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان، هیچی دیکە نیە. پەکەکە بۆ ئاڵۆزکردن، تێکدان و لەناوبردنی چاند، مێژوو و هەبوونی کوردان دامەزراوە، پێویستە هەموو کەس ئەو راستیە بزانێت”.

ئەو بەرپرسەی پەکەکە باسی لە 20 بەسەرهاتی سێکسی کردووە کە لەنێوان بەرپرسانی پەکەکە لەگەڵ گریلاکانی ئەو حیزبە و خەڵکی سڤیل روویانداوە. وەکوو ئەو بەرپرسەی پەکەکە دەیڵێت، ئەو بۆخۆی شایەتحاڵی بەشێک لەو بەسەرهاتانە بووە و بەچاوەکانی خۆی زۆر شتی بینیوە وهاوکات بەشێکی دیکەی ئەو بەسەرهاتانەش بە بەڵگەی بەهێز سەلمێنراون و پشتڕاست کراونەتەوە.

بەسەرهاتی یەکەم:

یەکێک لە بەرپرسەکانی ئاسایشی یەپەگە بەناوی “بژار بافەیی” پەیوەندیی سێکسیی لەگەڵ خێزانی کەسێک بەناوی “مەروان” لێ ئاشکرا بووە. مەروان خەڵکی “دێرک”ـە و کاری بازرگانی دەکات و خاوەن شیرکەتی خۆیەتی. دیارە بەرسێکی دیکەی ئاسایشی سەر بە پەکەکە بەناوی “ئەسڵان چەلی” پەیوەندی سێکسیی لەگەڵ یەکێک لە کچەکانی ئەو بازرگانەدا هەبووە.

بەپێی زانیاریەکان، ئەو بازرگانە لەرێگای ئەو دوو بەرپرسەی ئاسایشی پەکەکەوە، چەند پارچە عەرز و پارەیەکی زۆری وەرگرتووە و بەو هۆیەشەوە لە ساڵی 2020دا “مەروان” بە تۆمەتی دزی کردن لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر دەکرێت و دواتر لەلایەن دادگاوە بە پێبژاردنی 400 هەزار دۆلار سزا دەدرێت.

پاش ئەو رووداوە و ئاشکرا بوونی پەیوەندیە بێئەخلاقانەکانی مەروان و بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەو دوو بەرپرسەی ئاسایشی پەکەکەدا، بەتایبەت پەیوەندیە سێکسیەکانی ژن و کچەکەی مەروان لەگەڵ ئەو دوو بەرپرسەی ئاسایش، “ئاسلان چەلی” بە بیانوی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیەوە هەڵات و رۆیشتە سلێمانی  لە باشووری کوردستان و لە یەپەگە جودا بوویەوە. بەڵام لەلایەن باڵی رێکخستنە نهێنیەکانی پەکەکە لە سلێمانی دەستگیر کرا و گەڕێندراوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و لەوێ زیندانی کرا.

پاش ئەوەی کە ئاسلان لە زیندان ئازاد کرا، لەباتی ئەوەی کە لەکارەکەی دوور بخرێتەوە، لەلایەن پەکەکەوە بڕیار درا کە لەشاری قامیشلوو لەبەشی کۆمەڵایەتیدا کار بکات.

هاوکات “بژار بافەیی” کە یەکێک لە بەرپرسانی ئاسایش بوو، لە ئاسایش دوورخرایەوە، بەڵام لە ئێستادا وەکوو بەرپرسی هێزی جەوهەری کار دەکات.

هەروەها دەگوترێت، کە ئاسڵان چەلی لە ساڵانی 2010دا لە چیاشدا پەیوەندیی سێکسیی لەگەڵ کچەگریلایەکی پەکەکە بەناوی “هەزەل”دا هەبووە. “هەزەل” خۆشکی “ئیلهام ئەحمەد”ی هاوسەرۆکی مەسەدەیە.

ئیمە داوای لێبووردن لە خوێنەرانی ماڵپەڕەکەمان دەکەین بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتانە، بەڵام بۆ ئاشکرا کردنی رووی راستەقینەی پەکەکە و بۆ ئەوەی خەڵکانێکی دیکە نەبن بە قوربانیی داوێن پیسیی بەرپرسانی پەکەکە، ناچارین کە بڵاویان بکەینەوە. بەسەرهاتی لەوشێوەیە کە بەدوورن لە کلتوور و چاندی کوردیەوە، لەناو پەکەکدا زۆرن و ئێمە لە رۆژانی داهاتوودا بەسەرهاتی لەوشێوەیەتان بۆ بڵاو دەکەینەوە.

پوستێن ھەمان بەش