هەتا ئێستا 551 کەس لە دیلۆک گیانیان لەدەستداوە و ۆر کەسی دیکەش لە بن داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندان.
لە شارۆچکەی “دیلۆک”ی باکووری کوردستان، 3 کەس پاش 76 کاتژمێر بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا رزگار کران.
لە دیلۆک و شار و ناوچەکانی دیکەی باکووری کوردستان کە بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە، هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی کە لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا گیریان خواردووە، بەردەوامە.
هەر لەو بوارەدا تیمەکانی فریاکەوتن ئەمڕۆ دانی سبەینێ، پاش 76 کاتژمێر لە روودانی بوومەلەرزەکە، 3 کەسیان لەشاری دیلۆک لە بن داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا بە زیندووی رزگار کرد و رەوانەی نەخۆشخانەیان کردن.
بەپێی ئامارە فەرمیەکان، بەهۆی بوومەلەرزە و دارووخانی بینا و خانووەکانەوە هەتا ئێستا 551 کەس لە دیلۆک گیانیان لەدەستداوە و ۆر کەسی دیکەش لە بن داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندان.
بەرەبەیانی 6/2/2023 دوو بوومەلەرزە باکووری کوردستان و تورکیە، هاوکات بوومەلەرزەیەک رۆژئاوای کوردستان و سووریەی هەژاند، کە گوڕی بوومەلەرزەکان لە سەرووی 7 پلە بوو، زیانی زۆری لێکەوتەوە تائێستا تیمەکان سەرقاڵی گەڕان و رزگارکردنی ئەو کەسانەن کە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووەکان.