لە مەرەش 10 هەزار و 194 کەس گیانیان لەدەستداوە

لە مەرەش 10 هەزار و194 کەس گیانیان لەدەستداوە

ژمارەی گیانلەدەستداوانی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان و تورکیە، 29 هەزار و 600 کەسی تێپەڕاندووە.

دەوڵەتی تورکیە رایگەیاند، لە مەرەش 10 هەزار و 194 کەس گیانیان لەدەستداوە وهەوڵدان بۆ گەڕان و رزگارکردنی هاووڵاتییان لە 308 بالەخانە و خانووی رووخاودا بەردەوامە.

سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورکیە، لە شاری مەرەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دەربارەی هەوڵەکانی تایبەت بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات ئەنجامدا.

سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتدا لە مەرەش 10 هەزار و 194 کەس گیانیان لەدەستداوە.

گوتیشی: “هەتا ئێستا لە 4 هەزار و 497 خانووی داڕووخاوی مەرەشدا هەڵمەتی گەڕان و رزگارکردن لەژێر داروپەردووی داڕووخاودا ئەنجام دراون و هەڵمەتەکانی گەڕان و رزگارکردن لە 308 خانووی دارووخاوی دیکەدا بەردەوامن”.

ئەو قسانەی سۆیڵو لەکاتێکدایە کە ژمارەی گیانلەدەستداوانی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان و تورکیە، 29 هەزار و 600 کەسی تێپەڕاندووە.

پوستێن ھەمان بەش