پەکەکە گریلا دووگیانەکانی رەوانەی کەمپی مەخموور دەکات بۆ ئەوەی منداڵەکەیان لەدایک ببێت و دواتر منداڵەکەیان لێوەردەگرن.
پەیوەندیی سیکسی نێوان گریلاکانی پەکەکە تادێت زیاتر پەرە دەستێنێت و بەڕێوەبەرانی پەکەکە لەوبارەوە مات ماون و ناتوانن چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو گرفتە بدۆزنەوە. ئەو رێگاچارەیەی کە لە ئێستادا پەکەکە بۆ ئەو گرفتە گرتوویەتیە بەر، تەنها شاردنەوە و حاشاکردن لە هەبوونی هەرچەشنە پەیوەندییەکی سێکسی نێوان گریلاکانیەتی.
سەرەڕای ئەوەی کە پەکەکە دەیهەوێ وا پیشان بدات هیچ پەیوەندییەکی خۆشەویستی و سێکسی لەنیوان گریلاکانیدا بوونی نیە، بەڵام رۆژانە پەیوەندیی ناشەرعی و نائەخلاقی نیوان گریلاکانی ئەو حیزبە ئاشکرا دەبن. پەیوەندی سێکسی نێوان گریلاکانی پەکەکە گەیشتۆتە ئاستێک کەوا چەندین کچە گریلای پەکەکە دووگیان بوون.
پەکەکە چی لەو کچە گریلایانە دەکات کە دووگیان دەبن؟
سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لەناو پەکەکەوە ئاشکرایان کرد کە ژمارەی ژنە دووگیانەکانی ناو پەکەکە رۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت و پەکەکە گریلا دوگیانەکانی رەوانەی کەمپی مەخموور دەکات بۆ ئەوەی منداڵەکەیان لەدایک ببێت و دواتر منداڵەکەیان لێوەردەگرن و رادەستی یەکێک لە بنەماڵەکانی پەکەکە لە کەمپی مەخمووری دەکەن.
سەرچاوەکانی دارکا مازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەر لەو پەیوەندیەدا ژنە گریلایەکی پەکەکە بەناوی “دیجلە گەڤەر” لە ساڵی 2017 دووگیان بوونی بەهۆی هەبوونی پەیوەندیی سێکسی لەگەل گریلایەکی دیکەی پەکەکە ئاشکرا دەبێت و پەکەکەش بۆ شاردنەوەی ئەو ئابڕووچوونە، دیجلە گەڤەر رەوانەی کەمپی پەکەکە لە مەخموور دەکات و لەوێ منداڵەکەی دیجلە لەدایک بوو. دواتر ساڵی 2018 دیجلەیان گەڕاندەوە چیا و لە ئێستاشدا لە چیادایە.
بە پێی زانیاریی سەرچاوەکانی “دارکا مازی”، ژنە گریلایەکی دیکەی پەکەکە بەناوی بێریڤان مالکۆ، لەساڵی 2019دا لە گریلایەکی دیکەی پەکەکە دووگیان دەبێت و ئەویش رەوانەی کەمپی مەخموور کرا و کاتێک لە کەمپی مەخموور منداڵەکەی لەدایکبوو، پەکەکە دیسان بێریڤانی گەڕاندەوە چیا و منداڵەکەشی رادەستی یەکێک لە بنەماڵەکانی پەکەکە لە کەمپی مەخموور کرد بۆ ئەوەی بەخێوی بکەن.
سەرچاوەکانی “دارکا مازی” هەروەها ئاشکراشیان کردووە نەک هەر لەنێوان گریلاکانی پەکەکە لە چیا، بەڵکوو لەناو گریلاکانی پەکەکە لە ریزەکانی یەپەگەشدا پەیوەندیی سێکسی پەرەی سەندووە و ئەوانیش لەو مەسەلەیە بێبەش نین. بۆ نموونە گریلایەکی سەر بە یەپەگە بە ناوی “چارچەل باکوور” لە یەکێک لە گریلا عەرەبەکانی یەپەگە بەناوی “رێدوور رەققە” دووگیان بووە و کاتێک کە پەکەکە پێی زانیوە، بۆ پەردەپۆش کردنی ئەو کردەوە دژە ئەخلاقیە، “چارچەل باکوور”ی گواستۆتەوە بۆ شنگال و لەوێ کۆرپەکەی لەبار بردووە و کوشتوویەتی.