مەسرور بارزانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی کرد

مەسرور بارزانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەولێری پایتەختە

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 14/3/2023، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لێکرا.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە هەولێر، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی، سەردانی شاری سلێمانی دەکات.

پوستێن ھەمان بەش