فەرماندەیەکی پەکەکە بە ناوی “باهۆز زەردەشت” گیانی لەدەستداوە

فەرماندەیەکی پەکەکە بە ناوی"باهۆز زەردەشت" گیانی لەدەستداوە

پەکەکە گیانلەدەستدانی ئەم فەرماندەیەی بۆ ماوەی زیاتر لەساڵێک لە بنەماڵەکەی و ڕای گشتی شاردبۆوە.

هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەکی دیکەی ئاشکرا کرد کە ساڵێک لەمەوبەر لە باشووری کوردستان کراوەتە ئامانج و پەکەکە تا ئەمڕۆ گیانلەدەستدانەکەی شاردۆتەوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە 20/7/2025، ناسنامەی فەرماندەیەکی خۆی بە ناوی “ئاڤنی مەدەنی”، بە کۆدناوی “باهۆز زەردەشت”، ئاشکرا کرد کە لە ڕێکەوتی 8ی ئاداری ساڵی 2024دا لە باشووری کوردستان کرابووە ئامانج و گیانی لەدەستدابوو.

پەکەکە گیانلەدەستدانی ئەم فەرماندەیەی بۆ ماوەی زیاتر لەساڵێک لە بنەماڵەکەی و ڕای گشتی شاردبۆوە.

باهۆز زەردەشت فەرماندەی هەپەگە، لە ساڵی 2004دا پەیوەندیی بە پەکەکەوە کردبوو.

پەکەکە لە ساڵی 2021ـەوە بە دەیان فەرماندە و کادری خۆی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەدەستداوە و گیانلەدەستدانی زۆربەیانی تا ئێستا بە شاراوەیی هێشتۆتەوە ڕاینەگەیاندووە.

پوستێن ھەمان بەش