پڕۆژەکە تاوەکوو 30 ساڵی داهاتوو، هەولێر لە کەمئاوی دەپارێزێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دەکاتەوە.
کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 20/7/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قۆناخی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێری پایتەختی کردەوە.
ڕۆژی يه‌كشه‌ممه، ڕێکەوتی 8ـی ئه‌يلوولى 2024، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى فرياگوزاریی خێراى ئاوى هه‌ولێری دانا، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوه‌ى كه‌متر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به ڕێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر تاوەکوو 30 ساڵی داهاتوو، هەولێر لە کەمئاوی دەپارێزێت.
پرۆژەکە لە ڕۆژێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، هەروەها بۆ هەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەتر سێجا بە شێوازێکی 24 کاتژمێری ئاوی خاوێن کە شیاوە بۆ خواردنەوە بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر دابین دەکات.
لە قۆناخی یەکەمدا، ئەم پرۆژەیە ئاوی خاوێنی بەردەوام بۆ ئەم گەڕەکانەی دابین دەکات، کە لە ماوەکانی ڕابردوودا گرفتی کەمئاوییان هەبووە، لەوانە: ڕەشکین، 32 پارک، توڕەق، شاری ئالان، شاری دیاری، باغڵومنارە، مامزاوە، قەتەوی، ژیان، ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، زەیتون سیتی، دارەتوو، بنەسڵاوە، هیران سیتی، ئاڵتون سیتی، گەلاوێژ، ئاوێنەی شار، بێرکۆتی نوێ، تەعجیلی نوێ، 8 و 5ـی حەسارۆک، هاوکاری، کەسنەزان، زیلان، لاوان، ئاییندەی دوو، ئەندازیاران، ئاشتی و قەڵاتی نوێ.
پرۆژه‌ى فرياگوزاریى خێراى ئاوى هه‌ولێر، له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت. پرۆژه‌كه به چوار هێڵى سه‌ره‌كى له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120 مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ئاوى پرۆژه‌كه له زێى گه‌وره ده‌ست پێده‌كات و پاككردنه‌وه و پاڵاوتنى ئاوه‌كه و فلته‌ركردن و كلۆركردنى ئاوه‌كه، به ستانداردى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جيهانى (WHO) و عێراقى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له پرۆژه‌ى فرياگوزاريى خێراى ئاوى هه‌ولێر، 200 كيلۆمه‌تر بۆڕیی سپايڕۆڵ به‌كاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌كار دێت. جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌يه كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به ته‌واوى چاره‌سه‌ر دەكات و ده‌بێته هۆى داخستنى زياتر له هەزار بير‌ى ئاو، به مه‌به‌ستى پاراستنى ئاوى ژێرزه‌وى و بەفیڕۆنەدانی.