دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە

دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە

سکاڵاکان لە لایەن سروە عەبدولواحید، پارلمانتاری نەوەی نوێ و عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە تۆمار کرابوون.

دادگای باڵای فیدراڵی دوو سکاڵای لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات، بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە، لە تایبەتمەندیی دادگاکە نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی تەممووزی 2025، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی دوو سکاڵای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆبووەوە.

هەردوو سکاڵاکە لە لایەن سروە عەبدولواحید، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە تۆمار کرابوون.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕەتکردنەوەی ئەو دوو سکاڵایەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاردان لەسەر ئەو پرسە، لە تایبەتمەندیی دادگاکە نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو و زیاتر لە سەدا 70ـی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد.

ژمارەی کورسیی لایەنە سیاسییەکان بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن:

 پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 23 کورسی

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 15 کورسی

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 7 کورسی

ڕەوتی هەڵوێست: 4 کورسی

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 3 کورسی

بەرەی گەل: 2 کورسی

بزووتنەوەی گۆڕان: 1 کورسی

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 1 کورسی

کۆتای پێکهاتەکان: 5 کورسی

ژمارەی دەنگی لایەنە سیاسییەکان بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردن:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 812,537 دەنگ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 409548 دەنگ

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 292032 دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:  117564 دەنگ

ڕەوتی هەڵوێست: 56008 دەنگ

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 64874 دەنگ

بەرەی گەل: 33466 دەنگ

بزووتنەوەی گۆڕان: 11641 دەنگ

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 12,929 دەنگ

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان: 5,503 دەنگ

پوستێن ھەمان بەش