بایک لێدوانێکی داوە کە لەگەڵ قسەکانی ئۆجەلاندا ناگونجێ

بایک لێدوانێکی داوە کە لەگەڵ قسەکانی ئۆجەلاندا ناگونجێ

سەرکردەکانی پەکەکە لێدوانی دژ بەیەک دەدەن. بایک لە لایەک باس لە بڕیارەکەی ئۆجەلان دەکات و لە لایەکی تریشەوە دژ بە قسەکانی ئۆجەلان لێدوان دەدا.

جەمیل بایک چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی “ستێرک تی ڤی” پەکەکە ئەنجامداوە و تێیدا قسەی سەرنجڕاکێشی کردوون. بایک باسی لەوەکرد کە ئەو بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە دوای 26 ساڵ، بە هەنگاوێکی “گرنگ” دەبینێت و جەختیشی لەوە کردەوە کە مەراسیمی سیمبۆلیکی چەکدانانی 11ی تەمموزیش لەسەر بانگەوازی ئۆجالان بەڕێوەچووە.

بایک جەختی لە گرنگی دامەزراندنی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا کردەوە، بەڵام هۆشداریی دا کە نابێت کارەکانی ئەو کۆمیسیۆنە تەنها لە چەکدانانی پەکەکەدا سنووردار بێت. هەروەها گوتی: “گرنگ ئەوەیە کە بەپێی یاسا دیموکراتیکەکان بنەمای ململانێی چەکداری لاببرێت. گەر کۆتای بەو ژێرخانە نەهێنین کە تێکۆشانی چەکداری هێنایە ئاراوە، پەکەکەیش چەکدانێت، ئەوا سبەینێ یەکێکی دیکە چەک هەڵدەگرێت.”

جەمیل بایک سەبارەت بە مژاری چکدانانی پەکەکە گوتی: “ئەگەر تورکیا گۆڕانکاری لە هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ بکات، گۆشەگیری لاببات، ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی ئازاد خەبات بکات، بتوانێت پەیوەندی لەگەڵ هەمووکەسێک دانێت، یاساکانی ئازادی و ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک بەرەوپێش ببات، ئەوا بنەمایەک دروست دەبێت و دەتوانین چەک دانێین. تاوەکو ئەمە ڕوونەدات کەس ناتوانێت داوامان لێبکات چەکەکانمان دابنێین.”.

سەرکردەکانی پەکەکە لێدوانی دژ بەیەک دەدەن. بایک لە لایەک باس لە بڕیارەکەی ئۆجەلان دەکات و لە لایەکی تریشەوە بۆچوونەکانی خۆی دەردەبڕێت کە دژ بە قسەکانی ئۆجەلانن.

دەولەت باخچەلی دەڵی: “هیچ مامەلەیەکمان لەگەڵ ئۆجەلان نەکردووە، لە ژێر ناوی پرۆژەی “تورکیای بێ تیرۆر”دا دانوستاندنێک هەیە، پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و مەراسیمێکی سیمبۆلیکی بۆ دانانی چەک ئەنجامدا.

بەڵام بایک هەندێک مەرج بۆ چەکدانان باس دەکات. هەروەها ئەوەی جێگای سەرنجە کە باسی گۆشەگیری (تەجرید)ی  ئۆجەلان دەکات. تەجریدی ئۆجەلان وەک بیانوویەک دەخاتە ڕۆژەڤەوە. بە ڵام بەڕاستی ئایا کەسێک ئەگەر لە زیندان و لە تەجریددا بێت، چۆن دەتوانێت ئەوەندە چالاکییانە ئەنجام بدات؟ ئەمە زۆر سەرنجڕاکێشە. ئۆجەلان بۆخۆی نایهەوێت ئیمرالی بەجێبهێڵێت. ئۆجەلان دەترسێت. بەڵام هەموو کەس و بایکیش لە هەموو کەس باشتر دەزانێت کە هیچ تەجریدێک لەسەر ئۆجالان نییە.

بایک کەسێکی سەر بە ئێرانە. بایک بەبێ ویستی ئێران ناتوانێ جووڵە بکات. ئێرانیش نایهەوێت پەکەکە چەک دابنێت. پەکەکە سیناریۆیەکی دروستکراو، نمایش دەکات، واتە گاڵتە بەم گەلە دەکەت. سەرکردەکانی ئەم حیزبە غەیرە کوردستانییە، هەر ڕۆژەو بەشێوەیەک لێدوان دەدەن.

ئەگەر ئێوە حزبەکەتان هەڵوەشاندۆتەوە، مانای وایە هەموو شتێکتان هەڵوەشاندۆتەوە. دەوڵەتی تورکیا ناوی لە پرۆژەکە ناوە و ئێوەش ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ دەکەن.

پوستێن ھەمان بەش