دوو بەرپرسی یەپەگە لە حەسەکە دەستدرێژی سێکسییان کردۆتە سەر چەند کچێک

دوو بەرپرسی یەپەگە لە حەسەکە دەستدرێژی سێکسییان کردۆتە سەر چەند کچێک

پەکەکە لەباتی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ ئەو کردەوە بێئەخلاقانەیە و سزادان دەستدرێژیکاران، تەنها هەوڵدەدات پەردەپۆشیان بکات.

دوو کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان، بەشێوەیەکی بەردەوام دەستدرێژی سێکسییان کردۆتە سەر چەند گریلایەکی ناو ریزەکان یەپەگە و چەند کچێکی سڤیل لە شاری حەسەکە. پاش ئەوەی کە ئەو کردارە نائەخلاقیانەی بەرپرسانی یەپەگە ئاشکرا بووە، پەکەکە هیچ سزایەکی نەداون.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە شاری “حەسەکە”ی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرایان کرد کە دوو ئەندامی بەڕێوەبەریی یەپەگە لە شاری حەسەکە، بە ناوەکانی “عەگید گۆیی” و “بۆتان بافەیی” دەستدرێژیی سێکسییان کردۆتە سەر دەیان کچە گریلای ناو ریزەکانی یەپەگە و کچێنییان لێ ئەستاندوون.

سەرچاوەکانی ئێمە ئاشکرایان کردووە کە پاش ئەوەی “عەگید گۆیی” چەندیان جار دەستدرێژیی کردۆتە سەر کچە گریلایەکی یەپەگە بەناوی “رۆکەن” کە خەڵکی شاری “حەسەکە”ی رۆژئاوای کوردستانە، ئەو کچە دووگیان بووە و لەترسی بنەماڵەکەی رۆژئاوای کوردستانی بەجێهێشتووە و لە ئیستادا بە نهێنی لە تورکیەدا دەژیت.

سەرچاوەکانی “دارکا مازی” ئاشکراسیان کرد، “عەگید گۆیی” لە شاری “دێرک”ی رۆژئاوای کوردستانیش چەندین جار دەستدرێژیی سێکسیی کردۆتە سەر کچێکی سڤیل و ئەویشی دووگیان کردووە.

شایانی باسە سەرجەم زانیاریەکان لەسەر ئەم دەستدرێژییانەی “عەگید گۆیی” لەلای ئاسایشی پەیەدە تۆمار کراون بەڵام بەهۆی ئەوەی کە عەگید گۆیی و بۆتان بافەیی دوو کەس لە پیاوەکانی “باهۆز ئەرداڵ”ن، ئاسایش ناتوانێ دەستگیریان بکات و لیکۆلینەوەیان لەگەڵدا بکات.

دەستدرێژیی سێکسی لەسەر ژنان و کچانی گریلا و سڤیل لەلایەن بەرپرسانی پەکەکەوە لە رۆژئاوای کوردستان رۆژبەڕۆژ زیاتر پەرەدەستێنێت و پەکەکە لەباتی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ ئەو کردەوە بێئەخلاقانەیە و سزادان دەستدرێژیکاران، بەردەوام هەوڵی ئەوەیە کە پەردەپۆشیان بکات و هیچکەسێکی سزا نەداوە.

پوستێن ھەمان بەش