ئەو تورکە میسیۆنەرانەی کە کوردەکان بە حەماڵ دەزانن، بە ناسنامەی پەکەکەوە پەلاماری بەها نەتەوەییەکانی کورد دەدەن

ئەو تورکانەی بەڕواڵەت خۆیان وەکوو دۆستی کوردان پیشان دەدەن، لە ڕاستیدا ناتوانن ببنە دۆستی کورد، هەروەکوو ئەو ڕستەیەی کە “گریگۆری پەترۆڤ” لە کتێبی بەناوبانگی “وڵاتی زامباک”دا نووسیویەتی: “خودایە، تۆ من لەبەرانبەر دۆستەکانمدا بپارێزە، من بۆخۆم دەتوانم لەبەرانبەر دوژمنەکانمدا بەرگری لەخۆم بکەم”.

کادرێکی باڵای پەکەکە بەناوی “هێلین ئومیت” لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ یەکێک لە ئۆرگانە میدیاییەکانی پەکەکەدا گوتوویەتی: “من پەدەکە بە کورد نازانم”. هێلین ئومیت لەناو پەکەکەدا بە هێلینە تورک ناسراوە. هێلینە تورک چۆن دەکرێ کەسێکی تورک بە کوردان بڵێ ئەوانە کورد نین؟!

هێلین ئومیت کێیە؟

ناوە ڕاستەقینەکەی “نیلۆفەر چۆبان”ـە و لە ساڵی 1978دا لە شاری “کاستۆمۆن”ی تورکیا لەدایکبووە و لە ئیستانبووڵ گەورە بووە. لەساڵی 1997دا لە ڕێگای حەزلێکەری و دڵداریەوە تیکەڵ بە پەکەکە بووە. سەرەتا رۆیشتە یۆنانستان و دواتر چووە شام و لەوێ لەلای ئۆجەلان دەمایەوە. دواتر رەوانەی ئەورووپا کرا و لەوێشەوە بەڕێ کرا بۆ قەندیل.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکەیە و سالانێکە لەگەڵ مستەفا قەرەسوو لە بەڕێوەبەرانی کۆمیتەی چاپەمەنیی پەکەکەدا کار دەکات. لە هەموو ژیانی خۆیدا شارێکی کوردستانیشی بە چاو نەبینیوە و جگە لەو کوردانەی کە لەناو پەکەکەدا هەن، هیچ کوردێکی دیکەی نەبینیوە. ئێستا ئەم بەچکە تورکە هاتووە بەوپەڕی بێحورمەتی و ڕووهەڵماڵراویەوە دەڵێت: “من پارتی دیموکراتی کوردستان بە کورد نازانم”.

ئەو کاتەی پەدەکە هەبوو، هێشتا سەرۆکەکەی تۆ لەدایک نەببوو

بارزانیەکان ماوەی 150 ساڵ و پەدەکەش ماوەی 80 ساڵە لەپێناو ئازادیدا شەڕ دەکەن. بە هەزاران پێشمەرگەیان شەهید بوون. کورد بە پیشەنگایەتی پەدەکە فێری شەڕی ڕزگاری و ئازادیی بوون. ڕیبازی بارزانی ـ پەدەکە لە هەر چوارپارچەی کوردستان بۆتە سەرچاوەی خەبات و تێکۆشان. ئەگەر دونیای ئەمڕۆ کوردەکان دەناسێت، بە خێری سەری پەدەکەیە. لەسایەی خەبات و تیکۆشانی پەدەکە قەوارەی سیاسی ـ نەتەوەیی هەرێمی کوردستان دامەزرا و پەیمانی لۆزان تێکشکا. هێلینە کڵۆک شکاو هەستاوە و بێحورمەتی بە ئەرزشەکانی کورد دەکات. هەی بێ ڕەوشت، لە کەیەوە تۆ و حیزبەکەی تۆ دەبێ دەستنیشانی بکەن کە کێ کوردە و کێ کورد نیە؟ پەدەکە و بارزانیەکان بە خەباتی 100 ساڵانەی خۆیان کورد و کوردستانیان لە نەمان ڕزگار کردووە.

لەکاتێکدا کە بارزانیەکان و پەدەکە لەپێناو کوردستان و کوردەکاندا خەباتیان دەکرد، هێشتا هێلینە تورک و حیزبەکەی هەر بوونیان نەبوو. ئەوانەی کە هێلینە تورک بە ڕێبەری خۆی دایاندەنێت وەکوو دووران کاڵکانیش، بە خێری پەدەکەوە فێری چەک هەڵگرتن و تەقەپێکردنی و ژیانی پارتیزانی بوون. هێلینە تورک لەناو پەکەکەدا بە پاڵپشتیی مستەفا قەرەسوو و دووران کاڵکان بۆتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، ئەو گڵاوە ئەوەندە لەخۆی دەرچووە کە ئیزن بە خۆی دەدات کە باڵانس بە کوردەکان بدات. پەکەکە نرخ و حورمەت لەناو کورداندا ناهێڵێت.

لە ڕاستیدا ئەو بێ ئەخلاقیەی هێلین تورک، رووی ڕاستەقینەی پەکەکە دەردەخات و دەیسەلمینێت کە پەکەکە یاری بە پێوەرە ئەخلاقیەکانەوە دەکات.

ماوەی 40 ساڵە کە پەکەکە هەوڵ دەدات، دەست بەسەر هەموو دەسکەوتەکانی کورداندا بگرێت. سواربوونی خۆی لەسەر پشتی منداڵانی کورد بەس نەبوو، ئێستا دەیهەوێ تورکەکانیش سوار کۆڵ کوردان بکات. لەکامە خەباتی ئەم جیهانەدا گەلانی سەردەست ـ کۆلۆنیال دەتوانن ڕاوێژ بە نەتەوە ژێردەستەکان بدەن؟

ئایا ئینگلیزیەک دەتوانێ بچێتە ئیرلەند و ببێتە ڕێبەر و بە ئیرلەندییەک بڵێ “من لەو بڕوایەدام ئەو کەسە ئیرلەندی نیە”؟ نا ناتوانێ وا بڵێت…

کەواتە چۆنە تورکەکانی ناو پەکەکە وا دەڵێن؟ لەبەر ئەوەی کە پەکەکە بزووتنەوەیەکی کوردانە نیە. پەکەکە نەک هەر بزاڤێکی کوردستانی نیە، بەڵکوو بەپێچەوانەشەوە، بۆ ڕێگری کردن لە کوردان دامەزراوە و لەژێر ناوی ئەنتەرناسیۆناڵیزم و “برایەتی گەلان”دا تورکەکان وەکوو قەیووم بەسەر کورداندا دەسەپێنێت.

لە پەکەکەدا شاگردەکانی یاڵچین کوچوک کاربەدەستن

لەلایەک سری سورەیا ئۆندەر، لەلایەکی دیکەوە فیگەن یوکسەک، لەلایەک هێلین ئومیت، لەلایەک دووران کاڵکان، لەلایەکی دیکەوە ڤاسڵس یایلال و لەلایەکەوە ڤەیس سارسوزەن و هتد… هەموویان تورکن کە وەکوو دۆستی کوردان پیشان دەدرێن، پێشدەخرێن و لە میدیای کوردیدا خاوەن دەسەڵات و بڕیاربەدەستن. موسیبەتی هەرە گەورە ئەوەیە کە ئەو گورگانە پێستی مەڕیان لەبەر کردووە و وەکوو نوێنەرانی کورد قسە دەکەن.

هەموو گەلێکی مەزڵووم و ژێردەستە خاوەن دۆستی وەهایە، هەمووشیان بێڕێز، بێئەخلاق و بێڕەوشتن و هەموو هەوڵیان ئەوەیە کە بندەستەکان بەرەو لای هەقێقەت ڕابکیشن(!).

هاوسەرۆک یاڵچین کوچوک و جێگرەکەی سری سورەیا ئۆندەر

پەکەکە بۆ کەسانی وەها کەشتییەکی زۆر باشە. لە هەر کوێ دوژمنان دۆستی وەهایان هەبێت، لە ژێر سەیوانی پەکەکە و لقوپۆپەکانیدا، لەژێر ناوی هاوکاریی سیاسی وەکوو “برایەتی گەلان”، بنیاتنانی دیموکراسیی هەڤپار، تیکۆشانی هاوبەش، تورک کردن و هتد… لەژێر چەتری پەکەکەدا پەلاماری کوردان دەدەن. پەکەکە و لقوپۆپەکانی بوونەتە پەناگە و هێلانەی کەسانی بێئەخلاق و بێ ناسنامە، بۆ پەلاماردانی مێژوو، ناسنامە و خەباتکارانی کورد و کوردستان.

پەکەکە لەساڵانی 1980 بەملاوە سەرجەم مەیدانەکانی تێکۆشانی خۆی بەتایبەتی لەبواری میدیاییەوە، خستۆتە خزمەت کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک و میسیۆنەر و بەکرێگیراوەکانی. یاڵچین کوچوک یەکێک لەو ناوە دێرینانەیە کە لەوبوارەدا کاری بۆ دەوڵەتی تورک کردووە. یاڵچین کوچوک لە ساڵانی نێوان 1990 بۆ 1999، هاوشێوەی هاوسەرۆک لەگەڵ ئۆجەلاندا کاری کردووە. یاڵچین کوچوک لەپشت سەرجەم ئەو هێرشانەوە بوو کە لەساڵانی 1990دا پەکەکە دژ بە کورد و کوردستان ئەنجامیداون. کوچوک بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورک بوو، هەموو عالەم ئەوە دەزانێت. دواتر جێگرەوەکانی یاڵچین کوچوک هاتنە مەیدان، سری سورەیا ئۆندەر لەناو ئەو کاربەدەستانەدا یەکێک لە سەرۆکە گەورەکانە. سری سورەیا پەیوەندییەکی تەواوی بە کارەساتەکانی وەکوو شەڕی خەندەقەکانەوە هەیە و هەر ئەویش بوو کە دروشمی “ئێمە تۆ ناکەین بە سەرۆک”ی نایە زاری سەلاحەددین دەمیرتاش.

تورکانی نوێنەری دەوڵەتی تورک لەناو پەکەکە، دەڵێن کوردانی نەتەوەپەروەر خراپن، پەدەکە خراپە، ئەوەی کە بە کوردیی پاراو قسە دەکات خراپە، ئەوانەی کە گرینگی و قورسایی بە کوردایەتی دەدەن، خراپن، ئەوانەی کە دەڵێن با کورد بۆخۆی چارەنووسی خۆی بەڕێوە ببات و پێویستە کورد دەوڵەتی خۆی هەبێت و کوردستان لەژێر داگیرکاریدا رزگار بکرێت، خراپن. بە کورتی ئەو میسیۆنەرانەی کە دەوڵەتی تورکیا لەناو پەکەکەدا ئەرکداری کردوون، لەسەر پشتی کوردەکان بوونەتە خاوەن کورسی و پارە و ناوبانگ و بەوپەڕی بێشەرمیەوە سەرجەم ئەو کوردانەش تەشهیر دەکرێن کە دژایەتی نوێنەرانی دەوڵەتی تورک دەکەن.

ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەو تورکانەی بەڕواڵەت خۆیان وەکوو دۆستی کوردان پیشان دەدەن، لە ڕاستیدا ناتوانن ببنە دۆستی کورد، هەروەکوو ئەو ڕستەیەی کە “گریگۆری پەترۆڤ” لە کتێبی بەناوبانگی “وڵاتی زامباک”دا نووسیویەتی: “خودایە، تۆ من لەبەرانبەر دۆستەکانمدا بپارێزە، من بۆخۆم لەبەرانبەر دوژمنەکانمدا بەرگری لەخۆم دەکەم”.

پوستێن ھەمان بەش