دارکا مازی ناوی 15 گەریلای یەبەشە بڵاو دەکاتەوە کە پێشتر چەکداری داعش بوون
ئەو چەکدارانەی داعش لە سووریا تێکەڵ بە پەکەکە بوون و دواتر گوازراونەتەوە بۆ سنووری شنگال و کراون بە گەریلای یەبەشە.
پاش تێکشکانی داعش و و ڕزگار کردنەوەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە عێراق، ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش بەرەو سووریا هەڵاتن و لەوی تێکەڵ بە هێندێ هێز و لایەنی دیکە بوون. یەپەگە و هەسەدە لە ڕیزی یەکەمی ئەو هێز و لایەنانەدا دێن کە زۆرترین چەکداری داعش ڕووی تێکردوون و وەرگیراون.
لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە داعش کە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقەوە بە پشتیوانیی هاوپەیمانەتی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی داعشەوە بەڕێوەچوو، پاش ڕزگارکردنەوەی ئەو هەرێمانەی کە داعش داگیری کردبوون، ژمارەیەک لە چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە عێراق هەڵاتن و خۆیان گەیاندە سوریا. ئەو چەکدارانەی داعش پاش ڕۆیشتنیان بۆ سووریا زۆربەیان تێکەڵ بە ڕیزەکانی هەسەدە بوون و دواتر بە هاوکاریی پەکەکە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق و باشوری کوردستان و بەشێکی بەرچاویان لە ئێستادا لە شنگال و لەناو ڕیزی یەبەشە و رێکخراوەکانی دیکەی سەر بە پەکەکەدا جێگیر کراون.
لەوبارەوە پێگەی “دارکامازی” بە پشت بەستن بە زانیاریی سەلمێنراو، کە لە هێندێ سەرچاوەی تایبەتی هەرێمیەوە دەستی کەوتووە، ناوی ژمارەیەک لەو چەکدارانەی پێشووی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بڵاو دەکاتەوە کە لە ئیستادا لە ڕیزی گەریلاکانی یەبەشدان.
ناوی 15 کەس لە تیرۆریستانی پێشووی داعش و گەریلاکانی ئێستای یەبەشە/پەکەکە بەمشێوەیە:
1- عادل محەمەلە کلووش مەترود، لەدایکبووی ساڵی 1997 و لە هۆزی راشدی یە، خەڵکی گوندی “بیر قاسم”ی سەر بە ناوچەی سنوونێ یە، ناوی دایکی “لەیلا خەلەف عەبوو”یە.
عادل محەمەلە ئێستا وەکوو جێگری بەرپرسی یەکینەیەکی هێزی تایبەتی گەریلاکانی یەبەشە کار دەکا، لە ساڵی 2016دا تێکەڵ بە داعش ببوو، ئەرکی لەناو داعشدا لە قەزای بەعاج بوو، لە ساڵی 2017دا چووەتە سووریا و تێکەڵ بە هەسەدە بووە، دواتر لە ساڵی 2019دا لەلایەن پەکەکەوە رەوانەی شنگال کراوە وئێستا لەناو ڕیزەکانی یەبەشەدایە.
سەرچاوەکانی پێگەی دارکا مازی ئاشکرایان کردووە کە برایەکی عادل محەمەلە بە ناوی “یەحیا”ش یەکێک لە گەریلاکانی یەبەشەیە و لە بارەگای “لیوای ماهر تەیاوی” گەریلا عەرەبەکانی یەبەشەدا کار دەکا. عادل لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی عێراقەوە بە تاوانی تیرۆریست بوون ناوی لە لیستی داواکراواندایە.
2- حەمیلە ئەرحیل سالح عەلی، گەریلای یەبەشەیە، پێشتر لەگەڵ برایەکیدا لەناو داعشدا بوون. حەمیلە لە ساڵی 1992دا لەداییک بووە، عەرەبە و لە هۆزی “بجاری”یە. خەڵکی گوندی “تل حاجم”ی سەر بە قەزای بەعاجە، ئێستا لە گوندی “بارە”ی سەر بە ناحیەی سنوونێ نیشتەجێیە. ناوی دایکی “نەعیمە خەلەف عەبد”ـە. حەمیلە و براکەی بە ناوی محەمەد، لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی عێراقەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە ڕیکخراوە تیرۆریستیەکاندا، ناوی لە لیستی داواکراواندایە.
3- ئەحمەلە عەسەل خەلەف عەبوو، ئەو لەناو فەوجی “گولچین”ی یەبەشەدایە و لە گوندی “ئوم ئەل-زبیان”ی سەر بە ناحیەی “گرعزێر” گەریلایە. هاوکات یەکێک لە ئەندامانی گرووپی “قوریا” یە. ئەو گرووپە ئەرکی گواستنەوەی گەریلاکانی پەکەکە و مادەی هۆشبەر و چەکو تەقەمەنیە لەنیوانسووریا و عێراقدا.
ئەحمەلە لە ساڵی 1998دا لەدایکبووە، عەرەبە و لە هۆزی “راشدی”یە، خەڵکی گوندی “بیر قاسم”ی سەر بە ناحیەی “سنوونێ”یە و ئێستاش هەر لەو گوندەدا نیشتەجێیە. ناوی دایکی زوینە حەلی مسندە، ئەحمەلە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی عێراقەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە ڕیکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، ناوی لە لیستی داواکراواندایە.
4- “نایف عەدنان نایف ئیبراهیم”، بە کۆلە ناەی “عەکاف”، پێش ئێستا وەکوو شۆفێری تایبەتی “سەعلە بەدەل” ناسراو بە “پیر چەکۆ” فەرماندارەی فەوجی 80ی حەشدی شەعبی کاری دەکرد، لە ڕووداویکی نادیاردا فەرماندەکەی خوەی بە ناوی پیر چەکۆ دکووژێت و دواتر تێکەڵ بە هیزە تایبەتەکانی یەبەشە دبێت. نایف و برایەکی بە ناوی عیمالە چەکداری داعش بوون، نایف لەناو داعشدا بە “ئەبو سەدیق” دەناسرا و ئەرکی لەناو “فرقەی نەهاوەند”ی داعشدا بوو. ناوی نایف لە لیستی مووچەی تیرۆریستانی داعشدا هەژماری 1190017598 بوو.
لەساڵی 2000دا لەدایکبووە، عەرەبە و لە هۆزی ئەل-لهێبی یە، خەڵکی ناحیەی “گوێڕ”ی سەر بە قەزای “مەخموور”ـە، ئێستا لە گوندی “بارە”ی سەر بە ناحیەی سنوونێ نیشتەجێیە. برای نایف بە ناوی عیمالە بە کۆدناوی قەندیل گەریلای هەسەدە بوو لە پارێزگەها حەسەکە، ئەویش پێشتر یەکێک لە چەکدارانی داعش بووە و لەناو داعشدا بە “ئەبو مالک” دەناسرا.
نایف و براکەی هەردووکیان لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی عێراقەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە ڕیکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، ناویان لە لیستی داواکراواندایە.
5- محەمەلە مسلح عەبلە شەحاز، پێش ئێستا چەکداری داعشێ بووە و ئێستاش لەناو هێزی تایبەتی یەبەشەدا سازمان دراوە. لە ساڵی 1997دا لەدایکبووە، عەرەبە و لە هۆزی دلێمی یە، خەڵکی گوندی ئوم ئەل-زیبان ی سەر بە ناحیەی گرعزێرە، ناوی دایکی نەفلە عەلی محەمەدە. ئەو ئێستا بە پێناسی ئامۆزایەکی خۆی بە ناوی مەهدی عیلە عەبلە شەحاز کە لەدایکبووی ساڵی 2000ـەکانە و لەژیاندا نەماوە، هاتوچۆ دەکات. محەممەلە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی عێراقەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە ڕیکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، ناوی لە لیستی داواکراواندایە.
6- ماهر تاها حەسەن عەلی، لە ساڵی 1991دا لەدایکبووە، لە هۆزی راشدی یە، خەڵکی گوندی بیر قاسم ی سەر بە ناحیەی سنوونێ یە، ناوی دایکی نەشمیە مەنووخ کەلیبە، ئێستا یەکێکە لە گەریلاکانی هێزی تایبەتی یەبەشە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی عێراقەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە ڕیکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، ناوی لە لیستی داواکراواندایە.
7- سوهێل محەمەلە خەلەف عەبو، لە ساڵی 1997دا لەدایکبووە، لە هۆزی راشدی یە، خەڵکی گوندی بیر قاسم ی سەر بە ناحیەی سنوونێ یە، ناوی دایکی فەهیمە محەمەلە هیلالە، ئێستا گەریلایە لەناو هێزی تایبەتی یەبەشەدا. پێشتر خۆی و برایەکی دیکەی بە ناوی سەیف، چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون.
بەپێی زانیاریەکان، براکەشی ئەندام گرووپی “قوریا” بوو، لە ساڵی 2021دا لە شەڕ لە دژی هێزەکانی پاسەوانی سینووری عێراقدا گیانی لەدەستداوە و لەلایەن پەکەکەوە تەرمەکەی بۆ رۆژئاڤا گواستراوەتەوە.
سوهێل لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی عێراقەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە ڕیکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، ناوی لە لیستی داواکراواندایە.
8- “عەبدولڕەحمان عەزاب عەملە جەرجب”، ناسراو بە “فەرهالە بەجاری”، بەرپرسی فەوجی “گولچین”ی گەریلاکانی یەبەشە لە گوندی “ئوم ئەل-زبیان”ی سەر بە ناحیەی گرعزێرە، پاش ئەوەی کە لە ساڵی 2022دا بەشداری لە شەڕ بە دژی سوپای عێراقدا کردبوو، گواسترایەوە بۆ بارەگای “لیوای ماهر تەیاوی” تایبەت بە گەریلا عەرەبەکانی یەبەشە. ئەو پێش ئێستا لە قەزای بەعاج یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە.
لە ساڵی 1997دا لەدایکبووە، عەرەبە و لە هۆزی بەجاری یە، خەڵکی گوندی “تل حاچم”ی سەر بە قەزای بەعاجە، ناوی دایکی خەمیسە فەتحی ئەسیلە. لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی عێراقەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە ڕیکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، ناوی لە لیستی داواکراواندایە
9- شەعلان زەیدان خەلەف دوخی، بە کدناوی گەرەگول، بەرپرسی ئیداری “فەوجی تێکۆشەر”ی گەریلاکانی یەبەشەیە، لە ساڵی 1993دا لەدایکبووە، عەرەبە و لە هۆزی بەجاری یە، خەڵکی گوندی تل حاچم ی سەر بە قەزایا بەعاجێ یە، ناوی دایکی تەمام مەنادر دوخی یە.
شەعلان لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی عێراقەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە ڕیکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، ناوی لە لیستی داواکراواندایە.
10- جاسم محەمەلە ئەحمەلە عەلی، بە کۆدناوی بولوت، گەریلای “فەوجی تێکۆشەر”ی گەریلاکانی یەبەشەیە، پیشتر یەکێک لە چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داحش بووە، عەرەبە و لە هۆزی شەرابی یە، خەڵکی گوندی “بیرجاری” سەر بە ناحیەی سنوونێ یە.
11- مەسعەب عادل جاسم محەمەد، بەرپرسی دەزگای “جوانێن شۆرەشگەر”ی تایبەت عەرەبەکانە کە سەر بە پەکەکەیە، پێش ئێستا چەکداری داعش بوو، لە ساڵی 1994دا لەدایکبووە، عەرەبە و لە هۆزی شەرابی یە، خەڵکی گوندی بیر جاری یە، ناوی دایکی غەزالە فەرحان سالحە.
12- سەلاح محەمەلە کەزوب سالح، گەریلای یەبەشە یە، باوکی سەرۆکێ “جڤاتا گەل”ی پەکەکەیە لە گوندی بیرجاری، لە هۆزی شەرابی یە، خەڵکی گوندی بیر جاری یە، ناوی دایکی سولتانە سەباح عەلی یە، برایەکیش بەناوی هادی کە لەدایکبووی ساڵی 1991ـە، ئەندامیکی دیکەی “جڤاتا گەل”ی گوندی بیرجاری یە و هاوکات ئەندامی “نووسینگەی بابلیۆن”ـە لە گوندی “زکو” سەر بە ناحیەی سنوونێ.
13- سەکر خزیر سالح گتب، یەکێک بووە لە چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و لەئێستادا گەریلای یەبەشە یە. باوکی جێگری سەرۆکی “جڤاتا گەل”ی گوندی “بیر جاری”یە، لە هۆزی شەرابی یە، ناوی دایکی فتومە برهو خەلەفە، برایەکی بە ناوی جیهالە یەکێک لە ئەندامانی گرووپی “جوانێن شۆرەشگەر”ی تایبەت بە عەرەبەکانە کەوا ڕاستەوخۆ لەلایەن پەکەکەوە بەڕیوە دەبرێت.
14- عەلا حوسێن غالب گەتیب، یەکێکی دیکەیە لە چەکدارانی پێشووی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لە ئێستادا گەریلای یەبەشەیە.
15- ماجلە عەتیە عەلی عاید، یەکێکە لە چەکدارانی پێشووی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لە ئێستادا گەریلای یەبەشەیە. لەناو یەبەشەدا ئەرکی سەرەکی ماجلە، هەڵکەندن و کۆڵانی توونێلە. لە ساڵی 1998دا لەدایکبووە، لە هۆزی راشدی یە، ناوی دایکی نەزیلە محەمەلە مەجلی یە، خەڵکی گوندی “بیر قاسم”ی سەر بە ناحیەی سنوونێ یە.