ڕێگایەکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی پەکەکە ئاشکرا بوو کە بە سلێمانیەدا تێپەڕ دەبێت
یۆرۆپۆل: “پەکەکە ساڵانە نزیکەی 3 ملیار دۆلاری لەڕێگای بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستدەکەوێت”.
گرنگترین ڕێگای بازرگانی مادەی هۆشبەری پەکەکە ئاشکرا بوو کە لە سلێمانییەوە بۆ کەرکوک و کەمپی مەخمور و دواتر لە ڕێگای سنوونێیەوە دەگاتە ڕۆژئاوای کوردستان. پێگەی “دارکا مازی” ناوی ئەو کەسانەشی دەستکەوتووە کە ئەو بازرگانییە ئۆرگانیزە دەکەن.
سەرچاوە تایبەتیەکانی پێگەی “دارکا مازی” زانیاری گرنگیان لەسەر بازرگانی مادەی هۆشبەر، بەتایبەتی بازرگانیکردن بە “ماددەی کریستاڵ و حەبی کاپتاگۆن” لەلایەن پەکەکەوە و هەروەها ئەو ڕێگایانەی کە ئەو ماددانەی پێدا دەگوازرێنەوە و ناوی ئەو کەسانەشی دەستکەوتووە کە ئەو بازرگانییە ئۆرگانیزە دەکەن.
بازرگانی مادەی هۆشبەر بە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی پەکەکە دادەنرێت. پەکەکە ترانزیتی ئەم بازرگانییەیە لە نێوان ئێران و عێراق و سوریا و هەروەها پەکەکە لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانیەوە، دەستێکی باڵای هەیە لە بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتانی ئەورووپیدا. پەکەکە ساڵانە 3 ملیار دۆلاری لە ڕێگای بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستدەکەوێت.
پەکەکە لە چ ڕێگایەکەوە مادەی هۆشبەر دەربازی سلێمانی دەکات؟
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئێمە کەوتوون، پەکەکە ماددەی هۆشبەری جۆری “کریستاڵ”، لە ئێرانەوە دەگوازێتەوە بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان و لە ڕێگەی هێڵی ترانزێتەوە لە “سلێمانی ـ کەرکوک ـ کەمپی مەخمور ـ شنگال ـ سنوونێ”یەوە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەگوازێتەوە.
سەرچاوەکانمان ئاشکرایان کردووە کەسێک بە ناوی “عارف قەیرانی” کە ناوی ڕاستەقینەی “خالید خودێدا شیبۆ”یە و کەسێکی دیکە بە ناوی “تیرێژ” کە ناوی ڕاستەقینەی “سەباح میرزا ئەحمەد حوسێن”ـە و هەردووکیان لە بەرپرسانی یەبەشەن و لە “مەزڵووم رۆس”، فەرماندەی گشتی یەبەشە لە “شنگال”ـەوە نزیکن. عارف قەیرانی و تیرێژ بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە شارۆچکەی سنوونێ لە دەڤەری شنگال، ئۆرگانیزە دەکەن.
پەکەکە ئەم بازرگانییە بە چەند ڕێگا ئەنجام دەدات؟
دارکا مازی لە سەرچاوەکانی خۆیەوە لە شنگال و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکەوە بۆی دەرکەوتووە کە پەکەکە بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە نێوان عێراق و سوریا بە دوو ڕێگا ئەنجام دەدات:
یەکەم: لە ڕێگای سنوورەکانەوە کە لەوێ ئەو کادیرانەی پەکەکە کەوا شارەزاییان لە ناوچە سنوورییەکاندا هەیە، ماددەی هۆشبەر لە ڕێگەی سنوورەوە بۆ ناو سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازنەوە.
دووەم: پەکەکە لە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ماددەی هۆشبەر دەگوازێتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و هەرکام لەو درۆنانە دەتوانن 3 بۆ 5 کیلۆ ماددەی هۆشبەر بە قاچاخ بگوازنەوە.
پەکەکە ساڵانە لە ڕێگای بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، 3 ملیار دۆلاری دەستدەکەوێت؟
لەو بارەوە سەنتەری ئەوروپی بۆ بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر مەلەفی ماددەی هۆشبەر کە بە EMCDDA دەناسرێت، لە ڕاپۆرتی ساڵی 2019دا کە لەگەڵ دەزگای پۆلیسی ئەورووپا (یۆرۆپۆل) ئامادەی کردووە، ڕایگەیاندووە: “بازرگانیی هەرە بەربڵاوی ماددەی هۆشبەر لە حئەورووپادا، لەلایەن پەکەکەوە ئەنجام دەدرێت”.
ناوەندی EMCDDA ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نیوان ساڵانی 2012 بۆ 2019، پەکەکە ملیارەها دۆلاری لە ڕێگای بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەنێوان وڵاتانی ئەوروپاوە دەستکەوتووە.
لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: پەکەکە لە ساڵی 2002ـەوە لە لیستی ئەو ڕێکخراوانەدایە کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپادا بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی دادەنرێن. پەکەکە دەستیکی باڵای لە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە ئەورووپادا هەیە و بەهۆی ئەو بارزگانیە نامەشرووعەی پەکەکەوە، بازاڕی ماددەی هۆشبەر لە ئەورووپادا پەرەی سەندووە”.
پێشتریش “یۆرۆپۆل” لە ڕاپۆرتەکانی خۆیدا ئەوەی سەلماندبوو کە پەکەکە ساڵانە نزیکەی 3 ملیار دۆلاری لە ڕێگای بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستدەکەوێت. هەروەها ڕاشیگەیاندبوو کە “پەکەکە تەنها بە بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبار نیە، بەڵکوو دەستی لە ڕاکێشانی منداڵان بۆ ناو جیهانی ماددە هۆشبەرەکانیشدا هەیە”.