جەمیل بایک شوێنی مانەوەکەی لە سلێمانی گۆڕی…

جەمیل بایک شوێنی مانەوەکەی لە سلێمانی گۆڕی...

سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکە پێیان وایە جەمیل بایک چووەتە ئێران و لەگەڵ قەرەسو و سەبری ئۆک لە ورمێ دەمێنێتەوە.

دوای ئەوەی ئیسرائیل حەسەن نەسروڵڵای سەرکردەی حزبوڵای لوبنانی کوشت، سەرکردەکانی ئەو هێزانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ترسی گیانیان، شوێنی مانەوە و حەوانەوەی خۆیان دەگۆڕن. جەمیل بایک هاوسەرۆکی پەکەکەش کە بە نزیکایەتی لەگەڵ ئێران ناسراوە، شوێنی حەوانەوەکەی گۆڕیوە و بەرەو جێگەیەکی دیکە کۆچی کردووە.

باییک کە ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکەیە، ناوی هاوسەرۆکایەتی کەجەکە بەکاردەهێنێت. جەمیل بایک لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بە پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ ئێران ناسراوە. نزیکەی 26 ساڵە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێراندا دەژی. پاش ئەوەی کە لە ساڵی 2013دا بوو بە هاوسەرۆکی کەجەکە، لە ڕێگای پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و بە دابینکردنی پێداویستییە لۆجستیکیەکانی لەلایەن ئێرانەوە، هەنگاو بە هەنگاو ڕۆیشتە سلێمانی. لە ساڵی 2016دا بایک کە یەکەمجار لە قەڵاچوالان دەمایەوە، بۆ ئەوەی کارەکانی بە ئاسانی جێبەجێ بکات، گواسترایەوە بۆ ناوچەیەکی نزیک سەنتەری شاری سلێمانی. بایک کە سەرەتا لە گوندێکی نزیک چوارتا دەژیا، بەهۆی دووری لە شارەوە و سەختی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکە، لەلایەن ئێرانەوە گواسترایەوە بۆ مێرگەپان، کە تەنها 25 خولەک لە سەنتەری شاری سلێمانییەوە دوورە و شوێنەکە زۆرتر ڤێلای هاوینەی لێیە. بەپێی زانیارییە خۆجێیەکان، بایک ماوەیەکی زۆرە لە مێرگەپان نیشتەجێیە، کە بە شێوەیەکی ئاسایی دەوڵەمەندەکان و بەرپرسانی یەنەکە لەوێ دەمێننەوە، هەرچەندە ناوبەناو شوێنەکەی دەگۆڕێت، بەڵام لە چەند شوێنێکی جیاواز لە هەمان ناوچەدا دەمێنێتەوە.

وەکوو ئاشکرا بووە، بایک گرینگییەکی زۆر بە باری ئەمنیی خۆی دەدات و شوێنی مانەوەکەی تەنانەت لەلای سەرکردەکانی پەکەکەشەوە نەزانرابوو. باییک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شوێنەکەی خۆی گڕیوە و ڕووی لە ناوچەیەکی نوێ کرد. سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکە پێیان وایە جەمیل بایک چووەتە ئێران. سەرچاوە نزیکەکان لە پەکەکە پێیان وایە لە ورمێ خانوویەک هەیە کە کەسانی وەک قەرەسو و سەبری ئۆک تێیدا دەژین و لە ئێستادا جەمیل بایک پەیوەندی بەو گرووپە کردووە و لەو ماڵەدا دەمێنێتەوە. سەرچاوە نزیکەکانی پەکەکە دەڵێن دوای کوژرانی نەسروڵڵا کە بە مووشەکی ئیسرائیل کوژرا، سەرکردە باڵاکانی پەکەکە، لە سلێمانی و دەوروبەری شوێنەکانی خۆیان گۆڕیوە و هەوڵیانداوە کە شوێنی ئەو خانوویانەی بەگشتی بەکاریان دەهێنن، لەگەڵ شوێنی خەلکی سڤیلدا تێکەڵ بن و لەهەمان ئەو ماڵانەدا بمێننەوە.

پوستێن ھەمان بەش