دیداری ئۆجەلان و پارێزەرەکانی بۆ ماوەی 6 مانگ قەدەغە کرا

دیداری ئۆجەلان و پارێزەرەکانی بۆ ماوەی 6 مانگ قەدەغە کرا

مانگی ڕابردوو عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری “پارتی دەم”  و برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕۆیشتبووە ئیمرالی و چاوی بە ئۆجەلان کەوتبوو.

دیداری عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەگەڵ پاریزەرەکانی، بۆ ماوەی 6 مانگی دیکە قەدەغە کرا. پارێزەرەکانی ئۆجەلان ناڕەزایەتیی خۆیان لەهەمبەر ئەم بڕیارەی دەوڵەتی تورک دەردەبڕن.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA)، دیدار و کۆبوونەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرەکانی، “عۆمەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و هامیلی یەڵدرم” لە زیندانی ئیمرالی قەدەغە کراوە.

پارێزەرەکانی ئۆجەلان بۆ دیدار لەگەڵ موکلەکەیان، سەردانی دادگای دووەمی تاوانەکانیان لە بورسای کرد.

پارێزەران ڕایانگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی 6ی نۆڤەمبەرەوە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ مووەکەڵەکایندا سەرلەنوێ بۆ ماوەی 6 مانگی دیکە قەدەغە کراوەتەوە.

پارێزەرانی ئۆجەلان تانەیان لە بڕیارەکەی دادگای تاوانە قورسەکانی بورسای داوە، بەڵام دادگا تانەکەیانی ڕەتکردۆتەوە.

پارێزەران دەڵێن لە دژی بڕیارەکە، سەردانی دادگای دەستووری تورکیا دەکەن.

دوایین جار لە ڕێکەوتی 3ی گوڵانی 2024دا، دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان بۆ ماوەی 6 مانگ قەدەغە کرابوو.

عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری “پارتی دەم” (DEM) و برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە ڕێکەوتی 23ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا ڕۆیشتبووە ئیمرالی و چاوی بە ئۆجەلان کەوتبوو.

لە ساڵی 2016 بەملاوە چاوپێکەوتنی ئۆجەلان لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانیدا بە هۆکاری جۆراوجۆر قەدەغە دەکرێت.

پوستێن ھەمان بەش