دوو کوردی باشووری کوردستان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵات گیانیان لەدەستدا

دوو کوردی باشووری کوردستان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵات گیانیان لەدەستدا

لە رووداوەکەدا 2 هاووڵاتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بریندار بوون.

دوو هاووڵاتیی کوردی باشووری کوردستان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە شاری “مەریوان”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گیانیان لەدەستدا، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو لە نێوان دەروازەی سنووری باشماخ و شاری مەریوان ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکان، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو ئۆتۆمبێل لێکیانداوە  و بەهۆیەوە 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون. ئەو دوو کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی باشووری کوردستان بوون و بۆ سەردان ڕۆیشتبوونە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان. هەر 2 بریندارەکەش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، یەکێکیان خەڵکی شاری “سەقز”ی سەر بە پارێزگای “سنە”یە و ئەوی دیکەشیان خەڵکی شاری “سەردەشت”ی سەر بە پارێزگای “ئورمیە”یە.

ئاژانسەکان ئاشکرایان کردووە کە هەر دوو تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی شاری مەریوان کراوە.

بەپێی ئاماری دامەزراوەی پزیشکی دادی ڕێژیمی ئێران، لە 21ی ئادار هەتا 21ی تیرمانگی ئەمساڵ، لە ئەنجامی ڕووادوەکانی هاتووچۆدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، 6 هەزار و 262 کەس گیانیان لەدەستداوە و127 هەزار و 350 کەسیش بریندار بوون.

پوستێن ھەمان بەش