ئاڵتان تان: پەکەکە ناتوانێت بە بانگەوازی ئۆجەلان چەک دابنێت

ئاڵتان تان: پەکەکە ناتوانێت بە بانگەوازی ئۆجەلان چەک دابنێت

“پرۆسەی چارەسەری، ناوخۆیی نییە و تەنها پرسی تورکیا نییە”.

دوای وتارەکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کە ڕۆژەڤی تورکیا و باکوری کوردستانی بەتەواوی گۆڕی، سەرنج و شرۆڤەکان هەروا بەردەوامن. باخچەلی داوای لە ئۆجەلان کردبوو و گوتبووی: “با بێتە پارلمان و ڕایبگەیەنێت کە تیرۆر کۆتایی پێهاتووە و پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە”. هەر لەو پەیوەندییەدا “ئاڵتان تان”، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە بەرنامەی “گۆکسڵ گۆکسو”ی مێدیاسکۆپدا بەشداریی کرد.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا کە “ئایا ئۆجەلان داوای دانانی چەک دەکات؟”،  ئاڵتان تان گوتی: “لە سەدا سەد ئیمکانی نیە کە پەکەکە خوەندارێتی لە بانگەوازەکەی ئۆجەلان بکات. با ئێمە سەیر بکەین بزانین ئەو کەسانە بکەین کە ماوەی 40 ساڵە پۆستەرەکانی ئۆجالانیان هەڵگرتووە، گوێ بە قسەکانی دەدەن یان نا”.

ئایا پەکەکە چەک دادەنێت؟

ئاڵتان تان باسی لەوەشکرد، ئەو پرسە ناوخۆیی نییە و تەنها پرسی تورکیا نییە و گوتی: بە “ئامریکا، ڕووسیا، ئێران، ئاڵمان و ئیسرائیلیشەوە”، کەسانێک هەن بە دانانی چەک ڕازین و کەسانێکیش هەن کە ڕازی نین. ئەوانەی کە ناڕازین، لەبەر ئەوەی کە پەکەکە چەک دانەنێت، لەگەڵ قەندیل و پەکەکە و لقوپۆپەکانی لە ئەوروپا و دامودەزگا یاساییەکانی لە تورکیا، دەکەونە چەواشەکاری و ساختەکارییەکی قووڵ بۆ ئەوەی کە پەکەکە چەک دانەنێت. بە کورتی، پەکەکە ناتوانێ لەسەر بانگەوازی ئۆجەلان چەک دابنێت”.

تان لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە: “لایەنی تریش هەن، بەڵام با ئەو داوا بکات و با ئەو نەخشەڕێگاکە ئاشکرا بکات. ئەوکات ئێمە دەبینین کە کێ لەگەڵ بێدەنگ کردنی چەکەکانە و کێ لەگەڵ پاراستنی ئەم دۆخەدایە؟ من بۆ دەوڵەتی قووڵی ئەنقەرە و بۆ پەکەکە و بۆ ئەو هێزانەی کە لە پشتەوەی پەکەکەن، دەڵێم: “وەرن با بە کراوەیی و بە ڕوونی لە پرسەکە بڕوانین بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بە ئاشکرایی دەرکەون، ئەوکات دەبینین کە کێ چی دەکات…”

پوستێن ھەمان بەش