میت بەرپرسێکی پەکەکە بەناوی “سەرحەد تاگار” لە چیای گارە دەکاتە ئامانج

میت بەرپرسێکی پەکەکە بەناوی"سەرحەد تاگار" لە چیای گارە دەکاتە ئامانج

سەرحەد تاگار لە ساڵی 2014دا پەیوەندیی بە پەکەکەوە کردووە و لە ساڵانی 2017-2019 لە “زاپ” بەرپرسایەتیی هەبووە.

دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورکیا (میت) لە هێرشێکدا لە چیای گارە، بەرپرسێکی پەکەکە بەناوی “سەرحەد تاگار”ی کردۆتە ئامانج.

ئاژانسی ئانادۆڵ، زمانحاڵی دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/11/2024 بڵاویکردەوە، میت لە هێرشێکدا لە چیای “گارە”ی باشووری کوردستان، بەرپرسێکی پەکەکەی بە ناوەکانی “سەرحەد تاگار” و بە کۆدناوی “مەروان هێزان” کردۆتە ئامانج.

سەرحەد تاگار لە ساڵی 2014دا پەیوەندیی بە پەکەکەوە کردووە و لە نێوان ساڵانی 2017-2019 لە هەرێمی “زاپ” ئەرکدار کراوە و بەشداری زۆرێک لە چالاکییەکانی ئەو حیزبە بووە.

پوستێن ھەمان بەش