“جنێد سەید مەجید” ماوەی 94 ڕۆژە لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندراوە و هێشتا چارەنووسی نازانرێت!

 “جنێد سەید مەجید” کە ماوەی 94 ڕۆژە لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندراوە، هێشتا چارەنووسی نازانرێت!

سەرەڕای بانگەواز و داوای بەردەوامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی، چالاکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان لە پەیەدە/پەکەکە بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و کردەوەی ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام پەیەیەدە لەسەر کردارەکانی خۆی سوورە و هەر ماوە نا ماوەیەک ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەنەکەسە و حیزبەکانی ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەستبەسەر دەکات.

ئەمڕۆ 94 ڕۆژی تەواو بەسەر ڕفێندرانی “جنێد سەید مەجید” ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا (پەدەکە ـ سە)، لەلایەن گریلاکانی پەیەدەوە لە “گرکێ لەکێ” تێپەڕ دەبێت و هێشتا چارەنووسی نادیارە.

“جنێد سەید مەجید” ئەندامی ئەنجومەنی پەدەکە ـ سە و “بارزان حوسێن” سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا (پەدەکە ـ سە)، لە 15ی تەباخی ئەمساڵدا لەلایەن گریلاکانی پەیەدەوە لە “گرکێ لەکێ” ڕفێندران. لە ڕێکەوتی 30 ئەیلوولدا بەرزان حوسێن ئازاد کرا بەڵام هەتا ئێستاش چارەنووسی جنێد سەید مەجید دیار نیە.

لەپەیوەندی لەگەڵ ڕفێندرانی جنێد سەید مەجیددا، ڕێکخراوی دەنگی گیراوەکان، لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، دوو جار ڕاگەیاندراوێکی تایبەت بە ناوبراوی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا داوای لە پەیەدە کردووە کە بە زووترین کات چارەنووسی جنێد ئاشکرا بکات و ئازادی بکات.

سەرەڕای بانگەواز و داوای بەردەوامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی، چالاکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان لە پەیەدە/پەکەکە بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و کردەوەی ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام پەیەیەدە لەسەر کردارەکانی خۆی سوورە و هەر ماوە نا ماوەیەک ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەنەکەسە و حیزبەکانی ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەستبەسەر دەکات.

ئەنەکەسە بەردەوام جەختی کردۆتەوە کە ئەو کردەوانەی پەیەدە دەبێتە هۆی ئاوارە بوونی کوردەکان و ناچاریان دەکات کە کۆچ بکەن و زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجی بهێڵن و داوادەکات کە هەرچوو زووە سنوورێک بۆ ئەو کردەوە دژی گەلییانەی پەیەدە دابنرێت.

Share

پوستێن ھەمان بەش