ئەردۆغان: هۆشداریی ‘شەوێک لە ناکاو دێین’ ئەمڕۆش بەردەستە

ئەردۆغان: هۆشداریی'شەوێک لە ناکاو دێین' ئەمڕۆش بەردەستە

ئەردۆغان: لە ئۆپەراسیۆنەکانمان لەناوخۆ و دەرەوەی تورکیا بەردەوام دەبین.

سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند “لەرێگەی ئۆپەراسیۆنی چنگ رێکخراوی جوداخوازمان لە سنووری عێراق دوورخستەوە و هاوشێوەی دوێنێ، هۆشداریی ‘شەوێک لە ناکاو دێین’ ئەمڕۆش بەردەستە.”

 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، 20/11/2023ی کابینەی حکومەتی تورکیا رایگەیاند “بەو ئۆپەراسیۆنانەی لە باکووری سووریا ئەنجامماندان، ئەو رێڕەوە تیرۆرەمان وردوخاش کرد، کە هەوڵدەدرا لە باشووری سنوورەکانمان دروست بکرێت.”

 ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند “لە نێوخۆ و دەرەوەی سنوورەکانمان تاوەکو دوایین تیرۆریست، کە هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتەکەمان لەنێودەبەین و لە ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبین.”

 سەرۆککۆماری تورکیا باسی غەززە و موسڵیشی کرد و گوتی “لە دڵی ئێمەدا قەرەباخ و غەززە هەمان پێگەیان هەیە، هاوشێوەی حەلەب، تەرابلووس و موسڵ، کە جیایان ناکەینەوە، هەروەها شاری دێرینی خۆشمان کە قودسە وەکو ئەوان دەبینین.”

پوستێن ھەمان بەش