له‌نێوان ناوچه‌کانی نه‌سڕ و سه‌لامی ئه‌بووغرێب له رۆژئاوای به‌غدا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتای حزبوڵا كراوەتە ئامانج.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/11/2023، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه له نزیك شارۆچكه‌ی ئه‌بوغرێب له ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌ختی عێراق فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی حزبوڵای كرده ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتای حزبوڵای له‌نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ی نه‌سڕ و سه‌لام له ئه‌بووغرێب له رۆژئاوای به‌غدا كرده ئامانج، له‌و كاته‌ی كه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی میلیشیاكان به‌ڕێگاوه‌ن بوون له‌ناوچه‌ی سرسار به‌ره‌و سنووری ئه‌بوغرێب، ئۆتۆمبێلێكیان كرایه ئامانج و بۆردومان كرا، به‌ڵام هێشتا نه‌زاندراوه چه‌ند كه‌س له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوونه.
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌بووه و له دوای به ئامانجگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌نگێكی به‌هێز بیسترا.
له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شه‌ڕ له غه‌ززه بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا ده‌كرێته ئامانج و میلیشیا چه‌كداره‌كانیش چه‌ند جارێك به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
پێشتریش پنتاگۆن ئاشكرای كرد كه له 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2023وه تاكوو 17ی ئه‌م مانگه، 58 جار بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا كراونه‌ته ئامانج.