میت کرانە ئامانجی بەرپرسێکی دیکەی پەکەکە ڕادەگەیەنێت

میت کرانە ئامانجی بەرپرسێکی دیکەی پەکەکە ڕادەگەیەنێت

تورکیا: “فەخرەدین تۆلون، ناسراو بە خەیری سەرحەد، بەرپرسی دابین کردنی چەک و تەقەمەنیی بووە لەناو پەکەکەدا”.

ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت)، ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە بەرپرسانی پەکەکە بەناوی “فەخرەدین تۆلون”، ناسراوە بە “خەیری سەرحەد” کەوا بەرپرسی دابین کردنی چەک و تەقەمەنیی بووە لەناو پەکەکەدا و لەلایەن ئینتەرپۆلەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوبوو، لە “رمێلان”ی ڕۆژئاوای کوردستاندا کراوەتە ئامانج و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/11/2023، ئانادۆڵ، ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی تورکیا بڵاوی كرده‌وه‌،‌ فه‌خرده‌ین تولون، ناسراو به‌ خه‌یری سەرحەد کە لە ساڵی 1992 بەملاوە لە بواری دابینکردنی چەک و تەقەمەنیدا و بەتایبەتی چەکی قورس بۆ پەکەکە لە سووریا، ئێران وعێراقدا کاری کردووە و بەرپرسایەتیی هەبووە.

ئانادۆڵ ئیدیعای ئەوەشی کردووە کە خەیری سەرحەد، ناوی لەناو لیستی ئەو کەسانەدا بووە کە لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە داواکراون.

ئانادۆڵ ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەلایەن دادگای “ئیدر” و ئەرزرووم”ـەوە، “خەیری سەرحەد” دۆسیەی هەبووە بەناوی “ئەندامەتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی”دا و هەر بەو بۆنەوە بڕیاری گرتنی بۆ دەرچووە و سەرئەنجام لە هێرشێکی “میت”دا لە ڕمێلانی ڕۆژئاوای کوردستاندا کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.

پوستێن ھەمان بەش