چاودێرانی سیاسی پێیانوایە ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز ئاماده نابێت بەهۆی گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیک لە ئێران، عێراق بەجێبهێڵێت، بەڵکوو خۆی بەهێزتر دەکات.
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند لە 17ی ئۆکتۆبەر بەملاوە، له عێراق و سوریا 73 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانمان.
ئاژانسی “فۆکس نیوز”ی ئەمەریکا لەزمانی بەرپرسێکی حکوومەتی واشینگتۆنەوە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشكرا بکرێت ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا 37 جار و لە عێراقیش 36 جار بوون بە ئامانجی هێرشی مووشەکی و درۆنی.
سابرینا سینگ، نوێنه‌ری وته‌بێژی پنتاگۆن له لێدوانێكدا لە رۆژی سێشەممەی ڕابردوو رایگه‌یاندبوو، هێزەکانیان له عێراق و سوریا، 66 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان.
سابرینا سینگ پشتڕاستی کردبۆوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 62 سەربازی ئەمەریکی لە عێراق و سووریا بریندار بوون.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و پاش دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هێرشەکان بۆ سەر بارەگا سەربازیەکانی ئەمەریکا لە سووریا و عێراق زیادیان کردووە.
2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراقدا هه‌ن و لە سووریاش 900 سەربازی ئەمەریکی بوونیان هەیە. له ناوه‌ڕاستی ئۆكتۆبه‌ری ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ شەممە، 25/11/2023، لانیکەم 73 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە سووریا و عێراق.
لە بەرامبەردا، ئەمەریکا چەندین جار میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانی لەنێو عێراق و سووریادا بۆردوومان کردووە. فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکاش لە ڕێکەوتی 22ی نۆڤەمبەردا دوو بارەگای میلیشیاکانی لە عێراق بوردومان کردووە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هێرشەکانی ئەمەریکای بۆ سەر میلیشیاکانی نزیک لە ئێران سه‌ركۆنه كردووه و به “پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامی یە”.