چەلیک: وەرزی ئیستیسمار کردنی دەنگدەرانی کورد لەلایەن جەهەپەوە دەستیپێکردووە!

چەلیک: وەرزی ئیستیسمار کردنی دەنگدەرانی کورد لەلایەن جەهەپەوە دەستیپێکردووە!

جەهەپە: “لە تورکیا هەموو کەس یەکسانن بەڵام کورد کەمتر یەکسانن و پێویستە کوردیش شارەوانیەکانی خۆیان هەڵبژێرن”.

عومەر چەلیک، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و وتەبێژی ئەو حیزبە، پاش کۆبوونەوەی لێژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی، لێدوانێکی دەربارەی پرسی ڕۆژ بڵاو کردەوە.

چەلیک وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بەو قسانەی “ئۆزگور ئۆزەل”، سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کە لە وتارێکی خۆیدا لەسەر کورد قسەی کردبوو و گوتبووی: “لە تورکیا هەموو کەس یەکسانن بەڵام کورد کەمتر یەکسانن و پێویستە کوردیش شارەوانەکانی خۆێان هەڵبژێرن”. چەلیک لە وەڵامدا گوتی: “ئەوە بەو مانایا دێت کە وەرزی ئیستیسمار کردنی دەنگدەرانی کورد لەلایەن جەهەپەوە دەستیپێکردووە”.

چەلیک لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی: “لەسەر ئەو بابەتانە، ئێمە هەوڵێکی زۆرمانداوە بۆ ئەوەی کە نایەکسانی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی تورکیادا کۆتایی پێ بهێنین. ڕۆژێک دادێت کە ئێمە پێتان بڵێین. ئێمە باش دەزانین کە سەرۆکی ئێمە و هەڤاڵەکانی ئێمە لەو تێکۆشانەدا لەگەڵ چ هەڕەشە و مەترسییەک بەرەوڕوو بوون، لەگەڵ چ ریسک و تەهدیدێک بەرەوڕوو بوون، ئێمە لە چەندەها جینایەتی سیاسی ڕزگار بووین و ئەو تێکۆشانە سەرکەوت. ڕای گشتی هەموو باش دەزانێ. ئەمڕۆ لەکاتێکدا کە لە وادەی هەڵبژاردنی هەرێمەکان نزیک دەبینەوە، جەهەپە بە قسەکانی سەرۆکە نوێیەکەی، ڕایگەیاند کە وەرزی ئیستیسمار کردنی دەنگدەرانی کوردی دەستپێکردووە و ئەو قسانە جگە لەوە هیچ بایەخێکی دیکەیان نیە”.

پوستێن ھەمان بەش