ئەرێ بۆچی بەڕێوەبەرانی پارتی کرێکاران هەر لە سەرۆکەکەیانەوە بگرە هەتا دەگاتە زۆربەی بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ئەو حیزبە، هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام بۆ گەریلاکان قەدەغەیە کە هاوسەرگیری بکەن؟
سمکۆ عەبدولعەزیزی
بۆچی دەڵێن ژن ژیانە؟
ژن ئەو ئادەمیزادەیە کەوا دانەری عەرز و ئاسمانەکان لە رێگای ژنەوە گیان دەبەخشێت بە کۆرپەیەی کە لە ئەنجامی تێکەڵبوونی تۆی پیاو و ژن و گیانیکدا دەخوڵقێت. واتە ژن دەبێتە یەکەم خانە کە مرۆڤ تێیدا دەخوڵقێت. مەرتەبەی ژن لەلای دانەری عەرز و ئاسمانەکان ئەوەندە بەرزە کە لە کتبە ئاسمانیەکاندا زۆر بە ڕوونی خراوەتە بەرچاوان. واتە هەبوونی ژن بە واتای هەبوون و زیادبوونی مرۆڤەکان دێت و ئەگەر ژن نەبێت ئەوا مرۆڤیش بوونی نابێت.
ژن ئەو مرۆڤەیە کە بۆ ماوەی 9 مانگ منداڵ لەناو لاشەی خۆیدا بەخێو دەکات و هەموو پیویستییەکانی ئەو کۆرپەیە دابین دەکات. ئەگەر کۆرپەکە نەخویت، ژنیش ناتوانی بخەوێت، ئەگەر کۆرپەکە نەخۆش بکەوێت، ژنیش نەخۆش دەکەوێت، ئەگەر کۆرپەکە برسیی ببێت، ژنە لە خوێنی خۆی خواردنی بۆ دروست دەکات. واتە ژن مهرەبانترین کەسە بۆ هەموو مرۆڤەکان بەر لەوەی کە چاویان بە ڕووناکایی دونیا هەڵبێت. هەروەها کاتێک کە منداڵ چاوی بە دونیای ڕوون هەڵدێت، دیسان ژن یەکەم کەسە کە لە ئامیزی دەگرێت. منداڵ و باوەش ژن ساڵەهای ساڵ لە یەک جودا ناکرێنەوە. واتە بەرسینگی ژن دەبیتە گەورەترین، جوانترین، پاکترین و بەسوودترین خواردنگەی منداڵ.
ژن دیسان یەکەم مامۆستای منداڵە لەبواری فێرکردنی سەرجەم بوارەکانی ژیاندا وەکوو “زمان، کۆمەڵگە، ئابوری، کلتوور و دابو نەریت و هتد…”.
واتە مرۆڤ بە بێ ژن هەبوونی خۆی نابینێت.
ژن و پیاو، تەواوکەری یەکترین. پیاو بە بێ ژن تەواو نیە و ژنیش بە بی پیاو تەواو نیە. نێر و مێ وێکڕا ژیان دەخوڵقێنن. نەک هەر ژیانی مرۆڤەکان، بەڵکوو ژیانی سەرجەم بوونەوەرەکان بە ڕەگەزی نیر و مێیەوە بەستراوەتەوە.
بەهۆی ئەوەی کە زاوزێ پێویستییەکی سەرەکیی مانەوەی هەر بوونەوەرێکە و بە بێ کرداری زاوزێ هیچ بوونەوەرێک تەندروست نابێت. هەر بوونەوەرێک کە کرداری زاوزێ ئەنجام نەدات، تووشی چەندین نەخۆشی دەبێت، بەتایبەتی نەخۆشیی دەروونی و نەخۆشیی کۆمەڵایەتییش. هەموو سەرچاوەکانی زانستی دەروونی ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەر مرۆڤێک بە شێوەیەکی سروشتی کرداری زاوزێ ئەنجام نەدات، ئەوا مرۆڤایەتیی خۆی لەدەست دەدات.
هەرکەسێک بیهەوێ بە ڕاستی لە نەخۆشیەکانی ئەو مرۆڤانە تێبگات کە “کردەوەی زاوزێیان ئەنجام نەداوە”، دەتوانێ نووسینەکانی زانایانی بەناوبانگی زانستی دەروونناسی وەکوو “فرۆید، یونگ، ئادلر و هتد…” بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی بزانێ کە کاتێک ئینسانێک کرداری زاوزوێ پشتگوێ بخات، تووشی چ جۆرە نەخۆشیهایەک دەبێت.
کاری ژن زۆر گەورەیە، هەم لەناو ماڵدا و هەمیش لە دەرەوەی ماڵدا. ئەگەر بمانهەوێ باسیان لەسەر بکەین ئەوە بە چەند کتێبیش تەواو نابێت و لەم نووسینەدا دەرفەتی ئەوەمان نیە کە لەسەر بدوێین.
من لەسەرەوە تەنها لایەنی زاوزوێ و منداڵبوونم خستە بەرچاو، بۆ ئەوەی کە بزانین ئیدئۆلۆژیی پارتی کرێکاران چەندە توندە لەهەمبەر ژنان و پیاوان و چەندە شۆڤینیستانە لەهەمبەر مافە سروشتیەکانی مرۆڤەکان دەجووڵێتەوە.
لە گرینگترین ئەو ڕینماییانەی پارتی کرێکاران بۆ ئەو ئەو لاوانەی کە دەیانهەوێ ببن بە گەریلا چیە؟
1ـ نابێ کرداری زاوزێ ئەنجام بدات.
2ـ نابێ ژن و پیاو هاوسەرگیری بکەن، ئەگە بەر لە تیکەڵبوون زەواجیان نەکردبێت.
3ـ نابێ خۆسەویستی لەنێوان کوڕان و کچاندا دروست ببێت.
4ـ نابێ بە هیچ شێوەیەک گەریلا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ دایک و بابەکانیەوە هەبێت.
5ـ کاتێک کەسێک دەبێت بە گەریلا، نەک هە مێشکی لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە لەناو دەبرێت بەڵکوو تەنانەت ناوەکەی و ناوە بنەماڵەییەکیشی دەگۆڕدرێت.
لێرەدا دەتوانم بە کورتی بڵێم، ئەرێ پارتی کرێکاران چەندەی کات پێویستە بۆ ئەوەی کۆمەڵگە و نەتەوە بە دیموکراتیک بکات، حیزبێک کە سەرەتا داوای “سەربەخۆیی کوردستانی گەورە”ی دەکرد؟ ئەگەر 10 ساڵ بێت ئەوا دەکرێ ئەم تەعلیماتانە لۆژیکی بن، بەڵام ئایا بەڕاست 10 ساڵە؟
ئەگەر ئێمە مێژووی پارتی کرێکاران بە نمونە وەربگرین: لە ساڵانی 1980دا گەریلا بەشێوەیەکی فەرمی وەکوو هیزێکی چەکدار سەریهەڵداوە و لە ئێستادا کۆتاییەکانی 2023ـە، واتە ئەوە 40 ساڵ تێپەڕ بوو. واتە ئەگەر لاوێکی کچ لە ساڵی 1983دا تێکەڵ بە پەکەکە بووبێت و هێشتا لە ژیاندا مابێت، لە ئێستادا تەمەنی لە نێوان 55 بۆ 60 ساڵان دەبێت. ئایا مرۆڤێک (نێر یا مێ) کە تەمەنی بگاتە 55 ساڵ و تووشی “قەدەغەی کرداری زاوزێ، خۆشەویستی، پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و گۆڕینی ناوی خۆی و ناوە بنەماڵەییەکەی” هاتبێت، ئێوە بیری لێبکەنەوە کە مرۆڤێکی وەها لەباری دەروونیەوە چ رەوشێکی دەبێت؟ با وەڵامەکە بۆ زانایانی دەروونی و کۆمەڵناسەکان بەجێ بهێڵین.
بەڵام تەنها دەمهەوێ ئەو تێبینیە بنووسم و بڵێم: ئەرێ بۆچی بەڕێوەبەرانی پارتی کرێکاران هەر لە سەرۆکەکەیانەوە بگرە هەتا دەگاتە زۆربەی بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ئەو حیزبە، هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام بۆ گەریلاکان قەدەغەیە کە هاوسەرگیری بکەن؟